ڤیدیۆی هێرشەکانى سەر شەنگال

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر دوێنێ شەو بە چڕی شوێنێ ژیانی هاووڵاتییانى مەدەنیی لە شەنگال بۆردومانکرد. ڤیدیۆیەکانى ئاگرکەوتنەوە بەهۆی ئەو بۆردومانەوە بە دەستمان گەیشتوون بۆ ئێوەی بڵاودەکەینەوە.

فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر دوێنێ شەو کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور)، شەنگال و هەرێمەکانى پاراستنی مەدیایان لە باشووری کوردستان بۆردومانکرد.

چەندین شوێنى ژیانی هاووڵاتییان و نەخۆشخانەی سەردەشت لە شەنگال و چەندین ناوچەى تر بۆردومانکران. بەهۆی ئەو بۆردومانەی دەوڵەتى تورکی داگیرکەرەوە ژمارەیەک هاووڵاتی بریندار بوون و زیانێکى زۆریش بە خەڵکی ناوچەکە گەیشتووە.

ژ.ت