کاڵکان: قۆناغی تۆڵەى قاسم ئەنگین دەستپێدەکات

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەریی پەکەکە رایگەیاند، شەهیدبوونی قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی پەکەکە بووەتە هۆی ژان و توڕەییەکى گەورە، بۆیە بە دەستپێکردنی هەڵمەتى تۆڵەی قاسم ئەنگین لێپرسینەوە لە سیستمی قڕکەر دەکرێت.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە لەبارەى قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی پەکەکە، کە ٣٥ ساڵ  تێکۆشانی ئازادیی بۆ کوردستان لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ لە برادۆستدا بە هێرشی ئاسمانیی دەوڵەتی تورک، تێکۆشانەکەى تاجدار کرد وتی "من لەو بڕوایەدام لە قۆناغی پێشماندا هەڵمەتى تۆڵەى قاسم ئەنگین دەستپێدەکات. سەرەتا حیزب و پێشەنگایەتیی گەریلا، هەموو گەنجان و ژنان، گەلە وڵاتپارێزەکەمان، دۆستانمان و هەموو هێزە دیموکراتیکەکان بۆ سەرخستنی هەڵمەتى شۆڕشگێڕیی قاسم ئەنگین و هەڵوەشاندنەوەى فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا، بە مسۆگەری بە جێبەجێکردنی تێکۆشانی گەورەی ئازادی ئەوان دەهاوێژرێنە سەر سەروێنلک. بە هەڵەتێکى لەو شێوەیە فاشیزم هەڵدەوەشێت و ئێمە سەردەکەوین و بە دڵنیاییەوە گەلەکەشمان سەردەکەوێت".

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە لەبارەى شەهیدبوونی قاسم ئەنگین بۆ کەناڵی ئاسمانیی مەدیا هەبەر تیڤی قسەى کرد.

ژان و توڕەیمان گەورەیە

هاوڕێ قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی پەکەکە و یەکێک لە فەرماندەکانى هەپەگە و ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە لە هێرشێکى فاشیستانە و سوک و سەلیمانەی دوژمنی قڕکەردا شەهید بوو. بێگومان ژان و توڕەیی بزووتنەوەکەمان و گەلەکەمان گەورەیە. بۆیە بۆ ئەم ئازار و ژانە سەرەتا بەشداریی ئەو پەژارەیە لەگەڵ رێبەر ئاپۆ، هەموو هاوڕێیان و بنەماڵەى شەهید دەکەم.

جەنگاوەرێکى فیدایی کە تەمەنی خۆی بۆ بەخشی

یادی هاوڕێ قاسم ئەنگین هەموو کات بە بەرزی رادەگیرێت و بە مسۆگەرییەوە ئامانجەکانى بەدیهدەهێنرێن. دەبێت هەموومان بە باشی لەو جەنگاوەرە فیداییە تێبگەین و خاوەنداریی لێ بکەین، کە تەمەنی خۆی پێشکەشی ئازادیی گەلی کورد و مرۆڤایەتیى کرد. ئێمە کە ئەوە دەناسین بە باشی لێ تێدەگەین، هاوڕێ قاسم ئەنگین جەنگاوەرێکى فیدایی بوو، کە ژیانی خۆی بەخشیبوو بە تێکۆشانی ئازادی. ئەو شەڕڤانێکى ئازادی و فەرماندەیەکى گەریلا بوو. ئەو رێبەرێکى گەل بوو، کەسێکى بانگەشەکار و رەوانبێژ بوو، هونەرمەند و وەرزشوانێکى سەرکەوتو بوو. ئەو جەنگاوەرێکى شۆڕشگێڕ بوو، کە هەموو کات ئامادە بوو هەموو ئەرکێک جێبەجێ بکات.

گەڕایەوە وڵاتەکەى خۆی، ئەو وڵاتەى کە چاوەڕوانی رزگاری بوو

هەر لە منداڵیدا لە وڵات و گەلەکەى خۆی دابڕا و بردیان بۆ ئەوروپا. لەگەڵ بنەماڵەکەى بێکاریگەر کران و لە غەریبیدا دوورخرابوونەوە. بەڵام هاوڕێ قاسم ئەنگین دواى ئەوەى ئاشنای رامانی ئازادیی رێبەر ئاپۆ بوو، هەر لە تەمەنی گەنجی دا، هەموو ئیمکانیەت و دەرفەتە ماددییەکانى مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست، کە بە مانای کۆیلەکردن بوو، رەتیکردەوە و بەرەو وڵاتەکەى خۆی گەڕایەوە، بەرەو ئەو وڵاتە، کە چاوەڕوانی رزگاری بوو.

بووە هاوڕێ شێخۆکان

خۆی گەیاندە لای رێبەر ئاپۆ، تێکۆشانی ئازادی، گەریلا، گەلی کورد و چیاکانى کوردستان. لە ئامانۆسەوە تاوەکو بۆتان، لە زاگرۆسەکانەوە تاوەکو بادینان، لە رۆژئاوا تاوەکو رۆژهەڵات، بەسەر خاکی هەر چوار پارچەى کوردستاندا گەڕا. لەسەر رێگاکەى بێریڤانەکان، ئەرداڵ، حوسێن، چەلەبی، نوجان و شێخۆکان رێیکرد و بووە هاوڕێیان.

نەسرەوت، هیلاک نەبوو، پشووی نەبوو

هەموو رۆژێک بە خێرایی خەباتی ٢٠ کاتژمێری و لەسەر ئەو شێواز و خێراییە، کە رێبەر ئاپۆ دەیخواست تێدەکۆشا و بە راستی خاوەن ژمارەیەکى پێوانەیی بوو. هەرگیز نەسرەوت، هیلاک نەبوو، پشووی نەبوو، نەیوت ناتوانم ئەنجامی بدەم. هیچ دژواری و زەحمەتی و رێگرییەک بۆ یەک سات هاوڕێ قاسم ئەنگینی لە دۆز و تێکۆشانی ئازادی دوور نەخستەوە. هەموو کات دەم بە خەندە بوو، لە مێشکیدا ئومێد و لە دڵیدا باوەڕبوون بە ئازادی پڕ بوو. هیچ دژوار و زەحمەتی و ئاستەنگییەک تێکۆشانی بۆ ئازادی و دیموکراسی لاواز نەکرد، بەڵکو بەهێزتری کرد، باشتر و چالاکانەتر بەشداری تێکۆشان دەبوو. بەو شێوەیە هەموو تەمەنی خۆی، ٣٥ ساڵی ژیانی خۆی بە یادەوەرییەوە بەخشییە تێکۆشانی ئازادی، دیموکراتیککردنی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رزگاریی مرۆڤایەتی.  

لە پەروەردەوە تاوەکو بەڕێوەبردن و خەبات لە ناو گەل دا

لەسەر رێگاکەى رێبەرایەتی و شەهیدە قارەمانەکانمان، هەموو کات هێڵی سەرکەوتنى دەگرتە بەر. هەموو کات دەبووە هاوڕێیەکى خۆشەویست، کە چاوەکان بە دوایدا دەگەڕان، مرۆڤ دەیخواست لەگەڵ ئەودا تێبکۆشێت. لەگەڵ منداڵان، گەنجان، بە تەمەنەکان، ژنان، پیاوان و هەمواندا بووە هاوڕێ. بە ورە و حەماسەت و خرۆشانێکى زۆرەوە لە پەروەردەوە تاوەکو بەڕێوەبردن و تاوەکو خەبات لە ناو گەل دا، هەموو جۆرە ئەرک و بەرپرسیارییەکى بەجێ گەیاندووە.  بووە ناوێک، کە لەسەر هێڵی ئاپۆیدا رێیدەکرێت، بووە ناوی بەرخودان لە دژی هەموو جۆرە بەسیت بوونێک، بێکاریگەربوونێک، خۆبەدەستەوە دان و خیانەتێک، هەموو کات بووە ناوی رێکردنێکى پڕ لە خرۆشان و حەماسەت و ورەی گەورە.

خۆی بە تەنها وەک سوپایەک بوو

ئەو خەباتەى کە مرۆڤ دەتوانێت بە رەنجێکى گەورە بەدیبهێنێت و سەری بخات، ئەو بە تەنها خۆی بە بەرهەمهێنان و ئافراندن بەدیی دەهێنا. بە تەنها خۆی وەک سوپایەک بوو. لە دژی گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی، لە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە و لە دژی هەموو جۆرێک لە نۆکەری و دواکەوتویی بووە ناو و رۆحی گەشکردنی هەڵمەتى شۆڕشگێڕی، بووە یادەوەری و ورەی ئەو هەڵمەتە، لە هەموو شوێنێک کە تیایدا دەمایەوە کاریگەری و ورەیەکى گەورەیى دەئافراند و بە دلێری تێدەکۆشا. بەو شێوەیە بووە جەنگاوەرێکى ئاپۆیی، بووە هاوڕێی شەهیدە قارەمانەکان، رێبەری ئازادیی گەلی کورد.

.....

پێشەنگایەتیی هەڵمەتى تۆڵەکردنەوە دەکات

هێزە فاشیستەکان، داگیرکەران و قڕکەران بە هێرشێکى سوک و سەلیمانە هاوڕێیەکى ئەوەندە گەورە، شۆڕشگێڕ، شەڕڤانێکى ئازادی، رێبەرێکى گەل، جەنگاوەرێکى ئاپۆیی، زەحمەتکێشێکى حیزبەکەمانیان شەهید کرد. بەوەش خۆیان بە خاوەنی ئەو ئەرک و ئامانجە دەزانن، کە پێشەنگانی حیزبەکەمان لە ناو ببەن و پاکتاویان بکەن، گەلەکەمان لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی دوور بخەنەوە، کورد بسڕنەوە، بەڵام دەبێت ئەوە باش بزانن، کە هەڵەن و هەمیش لە هەڵەیەکى گەورەدان. بە پێشەنگایەتیی هاوڕێ قاسم ئەنگین، گەلەکەمان کە لەسەر هێڵی ئاپۆیی بە یەکگەیشتوون، بە هەڵمەتى شۆڕشگێڕیی تۆڵەسەندنەوەی گەلەکەمان، گەریلاکانمان، هەموو دیموکراتیکەکان، شۆڕشگێڕانی بزووتنەوەکەمان، ژنان و گەنجانمان ئەو سیستمە قڕکەر و فاشیستە لەبەر یەکهەڵدەوەشێنرێتەوە. هاوڕێ قاسم بە شەهیدبوونی، لە تێکۆشانی کرداریی زیاتر پێشەنگایەتیمان دەکات بۆ هەڵمەتێکى لەمجۆرەى ئازادی، پێشەنگایەتیی تۆڵەسەندنەوەى شۆڕشگێڕی دەکات و دەبێتە رۆح، گیان، ورە، بڕوا و ئیرادە، خەون و خولیا و بەڕێوەبەری هەڵمەتێکى لەمجۆرە.

فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هەرگیز سەرناکەوێت

بە هەڵمەتێکى لەوجۆرە بە دڵنیاییەوە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لەگەڵ زەوی دەبنە یەک، گەلانمان بە دڵنیاییەوە سەردەکەون. هێزە فاشیستە پاکتاوکەرەکان دەبێت باش ئەوە بزانن، نە ئێوە دەتوانن کۆتایی بە پەکەکە بهێنن و نە دەشتوانن گەریلا بخەنە دۆخێک، کە نەتوانێت بەرەنگاریی پێ بکرێت، نە دەشتوانن گەلی کورد لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی دووربخەنەوە. نە دەشتوانن مرۆڤایەتیی ئازاد، هێزە شۆڕشگێڕ و دیموکراتیکەکان، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو مرۆڤایەتی لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیی گەلی کورد دوور بخەنەوە. هەر چۆن لە هەموو شەهید بوونێکدا روودەدات، شەهیدبوونی هاوڕێ قاسم ئەنگین-یش هەموو هاوڕێیان، جەنگاوەرانی حیزب، هێزەکانی گەریلامان، گەنجان، ژنان و هەموو گەلی کورد پەروەردە دەکات، توڕەییان گەورەتر دەکات، هۆشیان زیاتر دەکاتەوە، بڕوایان گەورەتر دەکات. بۆ ئەوەی تۆڵەى هاوڕێ قاسم بکەنەوە، تۆڵەى هەموو شەهیدانمان بکەنەوە، ئەوا بە رەنگێکى بەهێزتر و سەرکەوتوانەتر کارەکان بەڕێوەببەن. لەوەدا هیچ شک و گومانێکمان نییە. با هیچ کەسیش لەوەدا شک و گومانی نەبێت. فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە، هێزە قڕکەرە فاشیستەکان چی دەکەن با بیکەن، چەند زوڵم دەکەن با بیکەن، خوێن بڕژێنن، مرۆڤەکان دەستگیر بکەن، بەڵام هەرگیز سەر ناکەون. نە ئەفەندەییەکانیان لە هێزەکانى مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست و نە خیانەتى هاوکارە نۆکەرەکانیان دەتوانێت رزگاریان بکات. فاشیستە قڕکەرەکان سیستمەکەیان لەو خوێندایە، کە رشتویانە، ئەوان بەو ژان و ئازارانەی کە دروستیان کردووە، فڕێ دەدرێنە سەر سەروێنلک و زبڵخانەى مێژوو.

ئەو ئاڵایەی کە بە ئێمەی سپارد بەزردەکرێتەوە

هاوڕێ قاسم ئەنگین بە ڕێپێوانی ئازادی گەورەی ٣٥ ساڵ، ئەرکەکانی شۆرشگێری خۆی جێبەجێ کرد، ئاڵای ئازادی و دیموکراسی هەموو کاتێک بەرزکردەوە، بەهای گەورەی خوڵقاند. ئەمە ڕێگایەکی پیرۆزە، تێکۆشانێکی گەورەیە، ئاڵای ئازادی بە ئێمە، هێزە گەریلاکانمان، ژنان، گەنجان، کرێکاران، ڕەنجدەران و گەلە وڵاتپاریزەکەمان ، گەلان و مرۆڤایەتی سپارد.

با بێخەم بخەوێت، ئەو ئاڵا بەشەرەفەی کە بەرزی کردەوە، لە لای ئەو کەسانەی کە پێی سپارد هەموو کاتێک بەرز دەکرێتەوە. هەموو کاتێک زیاتر بەرزدەکرێتەوە. هاوڕێکانی، پێشەنگەکانی پارتەکەمان، هێزە گەریلا قاڕەمانەکانمان، ژنان، گەنجان، کرێکار، ڕەنجدەران و هەموو گەل، لەسەر بناغەی ڕۆناککردنەوەی ڕێگای شەهید هاوڕێ قاسم، زیاتر خاوەنداری لە تێکۆشانی ئازادی دەکەن. گەریلا زیاتر شەڕ دەکات، گەنجان زیاتر بەرەو بەرەکان دەچن، ژنان بە داواکاری ئازادی زیاتر دەڕژێنە ناو کۆڵان و گۆڕەپانەکان، گەلەکەمان لە هەموو دەڤەرێک تێکۆشان بەهێزتر دەکات. گەلان و مرۆڤایەتی زیاتر بە دۆزی ئازادی ئێمەوە وابەستە دەبن. ڕۆشنبیرانی کورد، بیرەوەری ئازادی، هونەرمەندانی کورد، کلتوری ئازادی و کوردان، تەڤگەری کەلتوری شۆڕشگێری زیاتر بەهێز دەبن. لە هەموو گۆڕەپانێک تێکۆشانی ئازادیمان زیاتر گەش دەبێت.

باجەکەی دەدەن

تۆڵەسەندنەوەی هاوڕێ قاسم ئەنگین بە تێکۆشانێکی بەهێزی بەم شێوەیە بە مسۆگەری و بە شێوەیەکی بەهێز دەکرێتەوە. باجەکەی دەدەن، تۆڵەی ئەو خوێنە دەکرێتەوە کە داگیرکەران ڕژاندووانە. خۆی دوێنێش حسابیان پرسی، ئەمڕۆش لێپرسینەوە دەکرێت، سبەینێش حسابەکەی دەدەن. هێزە گەریلا قاڕەمانەکانمان، تەڤگەری ئازادیمان، لەسەر هێڵی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و لەسەر ڕێچکەی شەهیدە قاڕەمانەکانمان بە شێوەیەکی بەهێز خەبات دەکەن، گورزی کوشەندە لە مێژووی عەقڵیەت و سیاسەتی فاشیتی قڕکەر دەدەن.

بە شەڕێکی گەورەتر بەرەو سەرکەوتنێکی گەورەتر

من بانگەوازیم بۆ گەنجان کورد لە چوار پارچەی کوردستان بە تایبەتی گەنجانی دەرەوەی کوردستان ئەوەیە کە لە ڕاستی شۆڕشگێری گەنجان قاسم ئەنگین تێبگەن، لەسەر ئەو بناغەیە خۆیان پەروەردە بکەن، سەرەتا لەناو ڕیزەکانی گەریلا، بە شێوەیە بەهێز بەشداری لە تێکۆشان ئازادیمان ببن. شەڕێکی گەورەتر بکەن و سەرکەوتنی گەورەتر بەدەست بهێنن. بانگەوازیم بۆ ژنان و بۆ چار پارچەی کوردستان و کوردانی دەرەوەی وڵات ئەوەیە کە ڕاستی هاوڕێ قاسم ئەنگین باش شیبکەنەوە، خاوەنداری لە ڕۆڵەی هێژای خۆیان بکەن، تێکۆشانی ئازادی کە بیرەوەریەکانی دەژیەنێت و ئامانجەکانی سەردەکەوێت، بەهێزتر بکەن، بڕژێنە ناو کۆڵان و گۆڕەپانەکان، بۆ سەرخستنی هێڵی ڕێبەرتی و شەهیدان ئەرک و بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن.

فاشیزم هەڵدەوەشێت و ئێمە سەردەکەوین

بڕوام وایە، لە داهاتوودا هەنگاوی تۆڵەسەندنەوەی قاسم ئەنگین جێبەجێ دەکرێت. سەرەتا پارت و پێشەنگایەتی گەریلا، هەموو گەنجان و ژنان، گەلە وڵاتپارێزەکەمان و دۆستەکانمان، هەموو هێزەکانی دیموکراتیک بۆئەوەی هەنگاوی شۆرشگێری قاسم ئەنگین سەربکەوێت لە هەموو گۆڕەپانەکان فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەڵدەوەشێنن، تێکۆشانی ئازادی کە هەڵیاندەدەنە ناو زبڵدانی مێژووەوە بە مسۆگەری سەردەخەن. بە هەنگاوێکی بەم شێوەیە فاشیزم هەڵدەوەشێت و ئێمە سەردەکەوین و گەلەکەمان زیاتر سەردەکەوێت.

ژ.ت ، ف.ق