یەکێتی و پەکەکە بۆچی لە بابەتی زینی وەرتی نیگەرانن؟

لەدوای ئەوەی پارتی هێزی لە زینی وەرتی بە جێکرد هەر یەک لە یەکێتی و په‌که‌که نیگەرانی توندیان پێشاندا، هۆکاری نیگەرانییەکانی یەکێتی و پەکەکە چیە؟

 هەر یەک لە یەکێتی و پەکەکە لە دوای ئەوەی پارتی هێزی لە ناوچەی زینی وەرتی بەجێکرد بە چەند ڕاگەیەندراویک نیگەرانیی توندی خۆیان پشێاندا. چەند هۆکاریک هەیە بۆ ئەوەی ئەو لایەنە سیاسییە بەمشێوەیە نیگەران بن.

نیگەرانیەکانی یەکێتی لەبەر چیە؟

١ – لەشەڕی ناوخۆ نێوان یەکێتی و پارتی خەڵکی دۆڵی شاوری و وەرتێ زۆرترین قوربانیان داوە و زۆرترین خوێنان لە ناو ڕیزەکانی یەکێتی ڕشاندوە لە دژی پەدەکە، بۆیە خەڵکی ئەوە دەڤەرە بەرامبەر پارتی هەستیارن.

٢ – خەڵکی ئەو ناوچەیە کە پارتی دەستی بەسەردا گرتوە زۆرەبەیان لایەنگری یەکێتین و لە پارتی نیگەرانن.

٣- دوای ئەوەی پارتی لە زینی وەرتی ‌هێزی خۆی دانا یەکەم کار، کە کردی ڕێگری بوو لە کادرانی یەکێتی و جەماوەری یەکێتی لەوەی کە بچن بۆ سەر ڕەز و باخەکانیان ئەوەش نیگەرانی و ئاڵۆزییەکانی فراوانتر کرد.

٤- پارتی بە گرتنی ئەو ناوچەیەی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی تەنها لەو چوارچێوەدا ناوەستێت، بەڵکو پارتی بەو هەنگاوە تەواوی دەڤەری دۆڵی شاوری و وەرتی دەخاتە ژێر هەژموونی خۆی کە لە ڕاستیدا دەکەونە چوارچێوەی سنوری یەکێتی.

٥- هاوکات ئەو هەنگاوەی پارتی وەک تاقیکردنەوەی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی شرۆڤە دەکرێت و ئیرادەی تاقی دەکرێتەوە، کە چەندە یەکێتی لەبەرامبەر پێشڕەوییەکانی پارتی خاوەن هەڵوێست دەبن.

بێگومان تەنها یەکێتی نا بەڵکو پەکەکەش نیگەرانیی خۆی بۆ ئەوە باردۆخە پێشانداوە، کۆمەڵێک هۆکاریش هەن بۆ ئەوەی پەکەکە نیگەران بێت.

هۆکاری نیگەرانیەکانی پەکەکە چیە؟

١ – زینی وەرتی دەکەوێتە سەر ڕیگای نێوان چیای کارۆخ و قەندیل، بە دانانی ئەو خاڵە سەربازییەی پارتی هەر دوو چیای کارۆخ قەندیل لە یەکتر دادەبڕێن.

٢- هاوکات ئەو ناوچەیە دەکەوێتە نزێک هەرێمی پاراستنی مەدیا و مەترسی بۆ ناوچەکانی ژێر دەستی پاراستنی گەریلا دروست دەکات.

٣-  پەکەکە ئەوە دەزانێت بە جێ بوونی پارتی بەواتای هەژموونی تورکیا دێت لە ناوچەکە، چونکە پارتی بە هاوپەیمانی تورکیا دادەنرێت.

٤- دانانی هێزی پارتی لە زینی وەرتێ بەواتای شەڕ دێت بۆ پەکەکە ئەوەش خواستی پەکەکە نییە، چونکە پەکەکە دروشمی سەرەکیی ئەوەیە کۆنگرەی نەتەوەیی دروست بکات، بەڵام پارتی بەو هەنگاوانە شەڕی لە دژی پەکەکە ڕاگەیاندوە.

ژ.ت