بەرهەمی ٣٠ ساڵەی تەلەفیزۆنە کوردییەکان ئەرشیف دەکرێت

بە پرۆژەیەک بەرهەمی ٣٠ ساڵە تەلەفیزۆنە کوردییە ئازادەکان (مەد تیڤی، ڕۆژ تیڤی و مەدیا تیڤی) لە پلاتفۆرمێکی تایبەتەدا بە ناوی کورد ئەرشیف (Kurdarchive) ئەرشیف دەکرێنەوە و لەسەر پلاتفۆڕمەکانی دیجیتاڵ میدیا پەخش دەکرێنەوە.

کورد ئەرشیف

ئەرشیفی ٣٠ ساڵەی کەناڵە تەلەفزیۆنییە کوردییە ئازادەکانی وەک (مەد تیڤی و ڕۆژ تیڤی و مەدیا تیڤی) کە ئەو کات سەرەڕای قەدەغەکردنی مانگی دەستکرد پەخشیان دەکرد، لە ڕێگەی پلاتفۆڕمەکانی دیجیتاڵ میدیاوە دووبارە بڵاو دەکرێنەوە بۆ زیندووکردنەوەیان.

 

ئەرشیفی ٣٠ ساڵەی کەناڵە تەلەفزیۆنییە کوردییەکان کە بەبێ گوێدانە ڕێگری و سنووردارکردنەکان کوردیان بە جیهان ناساند و لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە دەستیان بە پەخش کرد، لە ڕێگەی پلاتفۆڕمەکانی دیجیتاڵ میدیاوە دووبارە پەخش دەکرێنەوە، کردنەوەی ئەرشیفەکە لەسەر پلاتفۆرمی میدیای ساناڵ کە لەژێر ناوی ئەرشیفی کورد (Kurdarchive) دامەزرا، بەم شێوەیە ڕاگەیەندرا:

 

ئەو پەخشەی کە کوردی بە جیهان ناساند و بێ گوێدانە قەدەغە و سنووردارکردن، لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە هاتە ناو هەموو ماڵێکەوە، ئەو بەهایانەی کە ساڵانێکە شاراوەن ئێستا لەبەردەمتاندایە.

ئەرشیفی گەورەی گرتە ڤیدیۆییەکان کە لەلایەن تەلەفزیۆنی کوردییەوە وێنەگیراون و بەرهەم هێنراون، دوای ٣٠ ساڵ دەکرێتەوە.

لەو چوارچێوەیەدا، بەرنامەکانی کەناڵی MED TV کە لە ساڵی ١٩٩٥دا دەستی بە پەخش کردووە، بۆ یەکەمجار پەخش دەکرێن.

پاشان بەرنامەکانی تەلەفزیۆنی مەدیا TV  و ROJ TV بە نۆرە نمایش دەکرێن.

لەم دیمەنانەدا چەندین بەرهەم هەن، کە جێپەنجەی خۆیان لەسەر قۆناغێک بەجێهێشتووە، لە مۆسیقاوە بۆ سیاسەت، لە بەرنامە ئاینییەکانەوە تا مێژوو.

هەروەها، لە پڕۆژەکەدا سەرنجخراوەتە سەر کەلەپووری گەلان کە لە کوردستاندا جێیان گرتووە.

کارەکانی پڕۆژەکە لەلایەن کەسانێکەوە ئەنجام دەدرێت کە لە هەموو قۆناغەکانی تەلەفزیۆنی کوردییدا بەشدارییان کردووە.

ئەم تیمە بەئەزموونە کە بە شێوەیەکی دامەزراوەیی کاردەکەن ناوەڕۆکی کارەکەیان وەک ناوی بەرهەمەکە پێناسە کردووە: “کورد ئەرشیف

ئەو کەسانەی دەیانەوێت سەردانی ئەرشیفی کورد بکەن دەتوانن لە ڕێگەی ئەم پلاتفۆرمە میدیاییە ئۆنلاینانەوە دەستیان پێ بگات:

پەڕەی فەرم:  Kurdarchive.net

کەناڵی یوتوب: www.youtube.com/@Kurdarchive

تیکتۆک: tiktok.com/@Kurdarchive

ئێکس: x.com/Kurd_archive

ئنیستاگرام: instagram.com/Kurd_archive

فەیسبووک: facebook.com/Kurdarchi

لینک تری: linktr.ee/Kurdarchivehttps://www.youtube.com/watch?v=M8M19VbBGF4