ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان: له‌باره‌ی قڕكردنی داره‌كان لێكۆڵینه‌وه ده‌ستپێده‌كرێت
وته‌بێژی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌زاق خه‌یلان له‌باره‌ی بڕینه‌وه‌ی دار و تاڵانكردنی ژینگه‌وه وتی، "ئه‌وانه‌ی دار ده‌بڕنه‌وه پێویسته سزا بدرێن".
وته‌بێژی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌زاق خه‌یلان له‌باره‌ی بڕینه‌وه‌ی دار و تاڵانكردنی ژینگه‌وه وتی، "ئه‌وانه‌ی دار ده‌بڕنه‌وه پێویسته سزا بدرێن".
به‌پێی سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان ده‌وڵه‌تی تورك له دۆڵی ساخان و شهشدهرانی سه‌ر به زاخۆ له ژێر چاودێری هێزه‌كانی په‌ده‌كه ده‌ستی به بڕینه‌وه‌ی دار كردووه و هێشتاش به‌رده‌وامه.
به‌پێی ئاماری پارتی سه‌وزی كوردستانیش ده‌وڵه‌تی تورك له بادینان نزیكه‌ی ٣ ملیۆن داری بڕیوه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته وته‌بێژی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌زاق خه‌یلانی قسه‌ی بۆ رۆژ نیوز كرد. ره‌زاق وتی، "بڕینه‌وه‌ی دار له كوردستان قه‌ده‌غه‌یه. ئه‌و قهدهغهكردنهش به پێی یاسای ساڵی ٢٠١٢ بۆ پاراستنی دارستانه‌كان په‌سه‌ند كراوه. ئه‌گه‌ر دار ببڕدرێته‌وه و بسوتێنرێت، پێویسته ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن سزا بدرێن".
ره‌زاق خه‌یلانی باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌وان له باره‌ی قڕكردنی داره‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
هـ . ب