لە کەرکوک بەهۆی لافاوەوە دایکێک و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

لە کەرکوک بە هۆی لافاوەوە خانوویەک رووخاو، لە رووداوەکەدا دایکێک و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.

لە گوندی باوەجانی کەرکوک بە هۆی بارانی بەخوڕەوە لافاو هەڵسا و لە ئەنجامدا خانوویەک رووخا.

بە هۆی رووخانی ئەو خانووەوە دایکێک و دوو منداڵی گیانیان لەدەستدا.

لە دوێنێوە شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و باشووری کوردستانی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە لە زۆر ناوچە لافاو دروست بووە و گرفتی هاتووچۆ هاتووەتە ئاراوە و ئاوی چووەتە ناو ژمارەیەکی زۆر خانوو و بیناوە.

هـ . ب