له ساڵی ٢٠٢١ دا ته‌نیا له یەک پارێزگای ئێران دا ٢ هه‌زار و ٤٠٠ منداڵ هاوسه‌رگیریان پێكراوه!
ئێران له ٣١ پارێزگا پێكدێت، به گوێره‌ی ئاماری ساڵانه له یەک پارێزگادا ٢ هه‌زار و ٤٠٠ منداڵ هاوسه‌رگیریان پێكراوه.
ئێران له ٣١ پارێزگا پێكدێت، به گوێره‌ی ئاماری ساڵانه له یەک پارێزگادا ٢ هه‌زار و ٤٠٠ منداڵ هاوسه‌رگیریان پێكراوه.
رژێمی ئێران هانی هاوسه‌رگیری له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا ده‌دات، به پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی باری شارستانی ئێران ته‌نیا له پارێزگای سیستان و به‌لوچستان دا له‌مساڵدا ٢ هه‌زار و ٤٠٠ منداڵ هاوسه‌رگیریان پێكراوه.
له ئێران هۆكاری سه‌ره‌كی هاوسه‌رگیری پێكردن به کچانی منداڵان بۆ یاسای باری شارستانییەتە دەگەڕێتەوە، کە چەند ساڵ لەوە پێش لەسەر داوای رابەری رژێمی ئێران بۆ وەچەخستنەوەى زیاتر لە پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا پەسەند کرا.
به‌گوێره‌ی تۆماره فه‌رمییه‌كان و لە دوای دەرکردنی ئەو یاسایە، له‌و وڵاته‌دا لانیكه‌م له‌سه‌دا ١٧ی هاوسه‌رگیرییەکان به‌و منداڵه كچانه ده‌كرێت، كه ته‌مه‌نیان له خوار ١٨ ساڵه‌وه‌یه.
به گوێره‌ی خاڵی ١٠٤١ی یاسای باری شارستانیی ئێران ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری كچان بۆ ١٣ ساڵ و بۆ كوڕانیش به ١٥ ساڵ ده‌ستنیشان كراوه.
هاوسه‌رگیریپێكردن به منداڵان وێڕای رێگه‌پێدرانی به یاسا، به فه‌توای ئایینیش خەڵک هان دەدرێن بۆ ئەوەى لە تەمەنی منداڵی‌دا هاوسەرگیری بە منداڵەکانیان بکەن. ئەوە ناڕەزایەتیی زۆری رێکخراوەکانی ژنان و مەدەنی و ناوەندەکانی مافی مرۆڤی لێکەوتوەتەوە، چونکە منداڵان لەو تەمەنە کەمەدا دەبنە قوربانیی خواستی بەدەر لە تێگەیشتنی خۆیان بۆ ژیان و دەرووبەریان.
ژ.ت