ئاژەڵداران ناتوانن ئاژەڵەکانیان بۆ جەژنی قوربان بفرۆشن

جەژنی قوربان تەنیا چەند رۆژێکی ماوە، بەڵام ئاژەڵدارانی وان گلەیی و رەخنەی ئەوەیان هەیە کە ناتوانن ئاژەڵەکانیان ساغ لە بازاڕ بفرۆشن.

لە وان بەهۆی ئەوەی گەندەڵی و رێژەی بێکاری تیایدا زۆرە، هەروەها بازرگانی سەر سنوور و رۆیشن بۆ زۆزان و لەوەڕگەکان قەدەغەیە، ئاژەڵداڕی لە لێواری لەناوچووندایە.

ساڵی رابردوو لە جەژنی قورباندا ئاژەڵی ورد ٢٠٣ هەزار لیرە و ئاژەڵی گەورەش ١٠-٢٠ لیرە دەفرۆشران. بەڵام ئەمساڵ ئاژەڵی ورد بە ٥-٦ هەزار لیرە و ئاژەڵی گەورەش بە ٥٠-٧٠ هەزار لیرەیە.

توانای کڕینیان نییە

ئاژەڵدار زەکی کارا وتی، "خيڵک بێکارن، هەژارن، چۆن بتوانن قوربانی بکەن؟ ساڵانی رابردوو دۆخەکە هەندێک باشتر بوو، بەڵام ئەمساڵ دۆخەکە زۆر خراپە. نرخی یەک سەر ئاژەڵ دوو بۆ سێ هێندە زیادی کردووە، کیلۆیەک گۆشت بووەتە ٢٥٠ لیرە. لەم وڵاتەدا هەژاری یەکجار زۆرە. بۆ نمونە بە خەڵک دەڵێن ئەم ئاژەڵە بە ٥ هەزار لیرەیە، بەڵام کەس ناتوانێک بیکڕێت. ئێرە ناوچەی ئاژەڵداری و کشتوکاڵە، هەربۆیە ناچارین ئاژەڵ بەخێوبکەین، بەڵام وەک رابردوو قازانجی نەماوە".

هەموو شتێک گران بووە

ئاژەڵدار محەمەد چاچوریش باسی لەوەکرد، گەل پەرێشان بووە و "سوتەمەنی زۆر گران بووە، تێچوو یەکجار بەرزە، چیتر شوانێکمان بۆ نادۆزرێتەوە کە ئاژەڵەکان بباتە دەرەوە، هەبۆیە مرۆڤ ناچار دەبێت ئاژەڵەکانی بفرۆشێت. ئێستا ئاژەڵی ورد بە ٤-٦ هەزار لیرە دەفرۆشین بەڵام کەس نایکڕێت، لەبەر ئەوەی خەڵک پارەی پێنییە".

'ناتوانین ئەمانەی بەر دەستتمان بفرۆشین'

ئاژەڵدار خەلیل چیچەک رایگەیاند کە بازاڕی ئاژەڵان هەرگیز بەم جۆرە خراپ نەبووە و وتی، "پارە نییە. ئێستا گەل پەرێشانە. جەژندێ، هەندێک مرۆڤ قوربانی دەکڕن، بەڵام بە قەرز دەیکڕن و ناتوانن پارەکەی بدەن. ئاژەڵم هێنا بۆ ئێرە بەڵام لەبەر ئەوەی نەمتوانی بیانفرۆشم بردمنەوە بۆ گوند. پێشتر بە هۆی پەتاوە مەیدانەکەیان داخستبوو، ئەگەر ئەمجارەش دایبخەن تووشی دۆخێکی دژوار دەبین. لە ئەردیش، مورادە، پایزاوا و ناوچەکانی ترەوە ئاژەڵ دەهێنم و هەوڵ دەدەم بیانفرۆشم، بەڵام کەس نییە بتوانم ئاژەڵەکانمی پێ بفرۆشم".

ئیسان ئاسڵانیش وتی، "بە بەراورد بە باج و قەیرنای دارایی نرخی ئاژەڵەکانمان زۆر هەرزانن، بەڵام بەهۆی ئەوەی خەڵک پارەی پێ نییە ناتوانن بیکڕن".

هـ . ب