له سه‌ره‌تای كۆنفڕانسه‌كه‌دا حه‌سه‌ن حاجی هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی شه‌نگال وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و هیوای خواست كۆنفڕانسه‌كه ببێته هۆی ڕێككه‌وتن و یه‌كگرتنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی.
حه‌سه‌ن حاجی وتی: پێویسته ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی ڕێككه‌وین. كاتێك ئه‌مه به‌دیهات، كاره‌كانمان به‌هێزتر ده‌بن. ناوبراو سه‌رنجی خسته سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه بڕیاره له ١٢ی ئایاردا به‌ڕێوه‌بچێت و وتی: پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی ده‌نگی خۆی بداته ئه‌وانه‌ی خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی ده‌كه‌ن.
هه‌ر له كۆنفڕانسه‌كه‌دا رهام هجۆ هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیموكراتی له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه سه‌ره‌ڕای زه‌حمه‌تی و به‌ربه‌سته‌كان، ئه‌نجومه‌نه‌كه كاری خۆی كردووه. وتیشی: ئه‌م كۆنفڕانسه بۆ ئه‌وان زۆر گرینگ و واتاداره.
هجۆ ئاماژه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد و ده‌ستنیشانی كرد كه جاری یه‌كه‌مه پارته‌كه‌یان «پادێ» به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات. له‌به‌رئه‌وه سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌كان، سه‌ركه‌وتنی هه‌موویان ده‌بێت.
نوێنه‌رانی پارتی ئازادی و دیموكراتی ئێزدی - پادێ و ته‌ڤگه‌ری ئازادیی ژنانی ئێزدی له كۆنفڕانسه‌كه ئاماده بوون و وته‌یان پێشكه‌ش كرد و داوایان كرد كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگی خۆیان بده‌نه ئیراده‌ی خۆیان.
له كۆتایی كۆنفڕانسه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له فه‌یسه‌ڵ ڕه‌شید و مه‌یان خوه‌دێدا وه‌ك هاوسه‌رۆكانی ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵگه‌ی ناوچه‌ی بۆرك هه‌ڵبژێدران. هه‌روه‌ها كۆمیته‌كانی كولتوور و هونه‌ر، داد، په‌روه‌رده، ئابووری و لاوان هه‌ڵبژێدران.
s.m