جەژنى قوربان لە کەمپى مەخمور پیرۆزکرا
دانیشتوانى کەمپى شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) بە بۆنەى جەژنى قوربانەوە چوون بۆ سەردانى گۆڕستان. دواتر سەردانى رێکخراوى بنەماڵەى شەهیدانیان کرد و جەژنە پیرۆزەیان لە یەکتر کرد.
دانیشتوانى کەمپى شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) بە بۆنەى جەژنى قوربانەوە چوون بۆ سەردانى گۆڕستان. دواتر سەردانى رێکخراوى بنەماڵەى شەهیدانیان کرد و جەژنە پیرۆزەیان لە یەکتر کرد.
دانیشتوانی کەمپی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) بە بۆنەى جەژنى قوربانەوە بەرەبەیانى ئەمڕۆ چوونە سەر گۆڕستان. هاووڵاتیان دوعایان لەسەر گۆڕەکان بۆ کەسوکارەکانیان کرد و دواتر چوون بۆ سەردانى رێکخراوى بنەماڵەى شەهیدان. حوسێن کارا هاوسەررۆکى ئەنجوومەنى گەل بە بۆنەى جەژنی قوربانەوە وتەیەکى پێشکەشکرد.
کارا جەژنى لە گەلی کەمپی مەخمور پیرۆز کرد و وتى "ئێمە سەرەتا جەژن لە رێبەرمان، شەهیدانى شۆڕش، شەڕڤانانى ئازادی و زیندانیان پیرۆز دەکەین. جەژن رۆژی خۆشی، هاوکاری، یارمەتیدان، خۆشەویستی و ئاشتییە. جەژن رۆژی کۆتایهاتنە بە مردن و کوشتن".
کارا لە بەردەوامیى وتەکەیدا وتیشی "گەلی کورد دڵسۆزی خاکى خۆیەتى، بەڵام بە داخەوە ئێمە لەسەر خاکەکەى خۆمان جەژن بە دڵێکى خۆشەوە پیرۆز ناکەین. هەموو کات بە خەمبارییەوە جەژنەکە پیرۆز دەکەین. هۆکارەکەشی بۆ دوژمنی خوێنمژ، داگیرکەر و ملهوڕ و زۆردار دەگەڕێتەوە. ئەو زوڵمە لە ئیسلامدا جیگەى نییە. دەوڵەتى تورکی داگیرکەر ئیسلام بە شێوەیەکى چەوت و خراپ بەکاردەهێنێت و داگیرکەریى خۆی بەسەر گەلە مەزڵومەکاندا دەسەپێنێت".
حوسێن کارا هاوسەرۆکى ئەنجوومەنى گەل لە کەمپى مەخمور لە کۆتایى وتەکانیدا وتى "ئێمە هیودارین ئەم جەژنە ببێتە جەژنی ئاشتى و یەکسانی".
دانیشتوانى کەمپەکە دواتر بە وتنەوەى درشمەکانى "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت" جەژنیان پیرۆزکرد.
ر.م