حەسکێف بووە رۆژەڤی میدیاکانی فینلەند و سوید

میدیاکانی فینلەند و سوید سڕینەوەى چاندی، مێژوویی و سروشتی حەسکێفیان خستە رۆژەڤی خۆیانەوە.

لە میدیاکانی فینلەند و سوید سەبارەت بە حەسکێف بابەت بڵاو کرایەوە و راگەیەندرا، سەرەڕای ئەو ناڕەزایەتییانەی ٢٠ ساڵە بەردەوامن، بەڵام دەوڵەتی تورک دەیەوێت حەسکێف بخاتە بن ئاو و هەزاران کورد لە خاکی خۆیان دوور بخاتەوە.

ئاژانسی هەواڵی فینلەند سەبارەت بە حەسکێف بابەتێکی بە ناونیشانی "تورکیا گوندی کوردەکان دەخاتە بن ئاو" بڵاو کردەوە.

لەو بابەتەدا هاتووە، حەسکێف لە نێوان دوو رووبار لە مێزۆپۆتامیادایە، لانکەی شارستانی و شوێنی یەکەمین کشتوکاڵی مرۆڤایەتییە. لەو هەرێمەدا ١٠ شوێنی شارستانی دروستکراون و حەسکێف بۆ ئەوەیکە ببێتە کەلەپورێکى جیهانی لە ١٠ تایبەتمەندیی پێویست خاوەن ٩ تایبەتمەندییە.

بە زۆر کوردەکان کۆچبەر دەکەن

لە بابەتێکی دیکەش دا هاتووە، حەسکێف شوێنێکە زۆرینەی کوردن. لە بەردەوامیدا راگەیەندرا، "کەسانێک کە بە دڵی خۆیان نایەنەوێت کۆچبەر بن بە زۆر کۆچیان پێدەکرێت. لەو گوندەدا ٣ هەزار کەس دەژین. بەهۆی بەنداوەکەوە ناوچەیەک بە رووبەری ٣٠٠ هەزار کیلۆمەتری دەبێت بە ژێر ئاوەوە. بەپێى ئاماری دامودەزگانى تورکیا ١٥هەزار کەس کە لەو هەرێمەدا دەژین ناچار دەبن کۆچ بکەن. ئەو کەسانەی لە دژی ئەو بەنداوەن ژمارەیان زۆرترە و بەنداوەکەش کاریگەری لە سەر ژیانی ٥٠هەزار کەس دروست دەکات. "

دەیانەوێت ئەو کەسانە بێدەنگ بکەن، کە لە دژی ئەو بەنداوەن

لە بابەتەکەدا ئەوەش هاتووە، "ئەو کەسانە لە دژی بەنداوەکە دەوستنەوە لەلایەن ئەردۆغانەوە بە لایەنگری پەکەکە و دەستەی گەریلای کورد تۆمەتبار دەکرێن و ئەنجامدانى چالاکیی ناڕەزایەتی ئاسان نییە، چونکە دەیانەوێت کەسانێک کە لە دژی ئەو سڕینەوە چاندی، مێژووی و سرووشتییەن بێدەنگ بکەن".

رۆژنامەی سڤێنسکا داگبلادت-ی سویدی کە لە ریزی ٤ رۆژنامەی زۆرترین خوێنراوی سوید دان سەبارەت بە حەسکێف رایگەیاند، " دەیانەوێت کەلەپورێکی چاندیی بێهاوتا بخەنە بنی ئاو. بۆ سوید بێ دەنگە؟"

ئاماژە بەوەکراوە، رژێمی ئەردۆغان دەیەوێت حەسکێف، کە خاوەن مێژوویەکی ١٢ هەزار ساڵەیە بخاتە بنی ئاو و ٥٥٠ بەرهەمی مێژوویی سۆمەری، ئاسووری، ئەرمەنی، بابلی، ئەیووبی، بیزانس، رۆم، پارس و عوسمانی لە ناو ببات.

دەنگەی ژینگە بگۆڕدرێت

بەپێى وتەى ىپسپۆڕان بەنداوی ئیلی سوو نەک تەنها حەسکێف لە سەر ئەو هەرێمانە، بەڵکو لەسەر عێراقیش کاریگەری دابنێت، کە لە لایەن یوونسکۆوە دەپارێزرێت و هەروەها مەترسیی گۆڕانی هاوسەنگیى ژینگەیی هەیە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، حەسکێف لە ١٠ تایبەتمەندی خاوەن ٩ تایبەتمەندییە و دەوڵەتی تورکیا بە ئەنقەست و بۆ ئەوەی حەسکێف نەپارێزرێت هیچ داوایەکى پێشکەشی یونسکۆ نەکردووە، تاوەکو وەک کەلەپورێکى جیهانى بپارێزرێت.

لەو هەواڵەدا باسی ئەوەشکراوە، دەوڵەتی تورک لەبریى ئەوەی کەلەپوری چاندیی لانکەی مرۆڤایەتی بپارێزێت، بۆ بەنداوێک، کە تەمەنی ٥٠ ساڵە مێژوو لە ناو دەبات و بەوەش دەیەوێت مێژووی نەتەوەکان و کەمنەتەوەکان لە ناو ببات.

پێویستە سوید دەستبەکار بێت

رۆژنامەنووسان ونووسەران کوردۆ باسکی و موراد کوسەیری کە ئیمزایان لە ژێری بابەتەکەدا هەیە رایانگەیاندووە، زۆر لە وڵاتان سەبارەت بە حەسکێف ناڕەزایەتییان نیشان داوە و بێدەنگیی حکومەتی سوید و رێخکراوە ژینگەپارێزەکانیان رەخنە کرد.

لە بابەتەکەدا ئەوەش هاتووە، "بەیانی زۆر درەنگ دەبێت. لە ماوەیەکى زۆر کەمدا بەشێکی مەزنی کەلەپوری چاندی دەکەوێتە ژێر بەنداوەکەی ئەردۆغانەوە." هەروەها بۆ پاراستنی حەسکێف بانگیان لە ئاماندا لیند وەزیری چاند و رۆشنبیری، ئاماندا سکۆگ وەزیری ژینگە و رێخستنە ژینگە پارێزەکان کرد کە بکەونە هەوڵدانەوە.

ژ.ت