ئەمڕۆ نۆزده‌مین ڕۆژی بەرخۆدانی عه‌فرینه، گەلی عەفرین ١٩ ڕۆژە له به‌رامبه‌ر هێرشەکانی داگیركه‌ر به‌رخۆ ده‌دات.
ناوچه‌ی جندرێس یەکێکه لەو ناوچانەی کە لە یەکەمین ڕۆژی هێرشه‌كانه‌وه، کەوتووەتە بەر په‌لاماری دڕندانەی سوپای تورکیا و چه‌ته‌كانیان. گەلی جندرێس بە ژن، منداڵ، گەنج و بەساڵاچووەوە له به‌رخۆدان دان. هاوڵاتیانی جندرێس سەرەڕای بۆردومانه سه‌خته‌كانی سوپای تورکیای داگیركه‌ر، واری خۆیان جێنه‌هێشتووه.
دانیشتوانی ناوچەکە بە ئاژانسی هه‌واڵی فوراتیان وت؛ چی ده‌بێ با ببێ، شوێن و واری خۆیان چوڵ ناكه‌ن. ده‌شڵێن؛ ئێمه داگیركه‌ر نین، ئێمه له‌سه‌ر خاكی خۆمانین. خاكی كه‌سمان داگیرنه‌كردووه، خاكی خۆمانه، زه‌یتوونی خۆمانه، به‌رخۆدانی خۆمانه. ئێمه مافدارین و سه‌رده‌كه‌وین. ئه‌م عەفرینه بۆ ئه‌ردۆغان ده‌بێته ڤێتنام.
«ئێره بۆیان ده‌بێته ڤێتنام»
جاسم ڕه‌سووڵ، یەکێکه لەو هاوڵاتیانەیه که سەرەڕای بۆردومانه‌كانی سوپای تورکیا، لە جندرێس ماوەتەوە و به‌شداره له پاراستنی خاكه‌كه‌ی. جاسم ده‌ڵێت؛ هەتاکو داگیرکەران لە خاکی خۆمان ده‌رنه‌خه‌ین، درێژە بە بەرخۆدانی خۆمان ده‌ده‌ین.
«ماوه‌ی ١٨ ڕۆژە كه ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر هێزه‌كانی خۆی له ده‌وری عه‌فرین كۆكردۆته‌وه و هێرش ده‌كات. به‌ڵام عه‌فرین سه‌ری خۆی ناچه‌مێنێته‌وه و به‌رخۆ ده‌دات. له‌به‌رئه‌وه‌ی عه‌فرین قه‌ڵای به‌رخۆدانه، ئێره بۆیان ده‌بێته ڤێتنام. ئێمه شه‌ڕ ده‌كه‌ین هه‌تا مافه‌كانمان به‌ده‌ست دێنین و ده‌ریانده‌كه‌ین.»
«له به‌رانبه‌ر ئه‌م داگیركارییه خۆڕاده‌گرین»
جاسم لە درێژەی قسه‌كانیدا وتی؛ ده‌وڵه‌تی توركیا بۆمبارانی ژن، منداڵ، به‌ساڵاچوان ده‌كات. له دژی گه‌ل، له دژی به‌ساڵاچوان شه‌ڕ ده‌كات. هێشتا شه‌ڕی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه‌یان نه‌بینیوه. هه‌تا ئێستا هیچ هێزێكی جیهانی له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه ده‌نگیان نه‌كردووه. نه ڕووسیا، نه ئه‌مه‌ریكا و نه هێزێكی دیكه. ئێمه وه‌ك گه‌ل له به‌رانبه‌ر ئه‌و داگیركارییه خۆڕاده‌گرین. له‌پشتی ئێمه ته‌نها گه‌له‌كه‌مان هه‌یه. منداڵانی بچو‌وكیش چڵی دارزه‌یتوون هه‌ڵده‌گرن و به‌شداری به‌رخۆدان ده‌كه‌ن. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه خاكی ئێمه‌یه، زه‌یتوونی ئێمه‌یه، به‌رخۆدانی ئێمه‌یه. هه‌تاكو دڵۆپێك خوێنمان مابێ، بۆ ئه‌م خاكه شه‌ڕ ده‌كه‌ین.
«ئێمه مافدارین و سه‌رده‌كه‌وین»
ئەحمەد عەلی، كاتێك چاوی به كامێرای ئێمه ده‌كه‌وێت، ده‌ڵێت؛ ئه‌گه‌ر لێره هه‌موومان بشمرین، شوێن و واری خۆمان جێناهێڵین. ئه‌حمه‌د هه‌ر له ئێستاوه مژده‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌رخۆدانی عه‌فرین ده‌دات و ده‌ڵێت؛ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه له‌سه‌ر خاكی خۆمانین، له‌سه‌ر خاكی كه‌س نین. له‌به‌رئه‌وه‌ی مافدارین، با مردنمان له‌سه‌ر خاكی خۆمان بێ. ژن، منداڵ، به‌سه‌ڵاچوو، لاوان و هه‌ركه‌س له‌سه‌ر خاكی خۆی به‌رخۆ ده‌دات. له دژی ئه‌وانه‌ی شه‌ڕی ئێمه ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش شه‌ڕی ئه‌وان ده‌كه‌ین و سه‌رده‌كه‌وین.
«با به‌دوای خه‌یاڵی پووچ نه‌كه‌وێت»
هاوڵاتیی خه‌ڵكی جندرێس، ئەحمەد محه‌مەد داوای له سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرد هیچی دیكه به‌دوای خه‌یاڵی پووچ نه‌كه‌وێت. ئه‌حمه‌د وتی؛ ئێمه ده‌ست له خاكی خۆمان به‌رناده‌ین. با ئه‌ردۆغان به‌دوای خه‌یاڵی پووچ نه‌كه‌وێت. ئێره خاكی ئێمه‌یه. هه‌تاكو یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه‌ی ئێمه هه‌بن، ئێمه خۆڕاده‌گرین. ئێمه پێكه‌وه خۆڕاده‌گرین. ئێمه له فڕۆكه و تانكه‌كانیان ناترسین. سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه‌یه.
ش. م