به‌هۆی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی بۆ سه‌ر عه‌فرین، ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره له گوند و ناوچه‌كانی هه‌رێمه‌كه ڕوویان له ناوه‌نداری شاری عه‌فرین كردووه. له‌گه‌ڵ زیادبوونی هێرشه‌كان، ژماره‌ی ئاواره‌كانیش له‌نێو شاری عه‌فرین زیاد ده‌كات.
به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی خواردن و خواردنه‌وه له شاری عه‌فرین، ئه‌نجومه‌نی گه‌لی عه‌فرین بڕیاری دا فڕنه‌كان بێ به‌رانبه‌ر نان به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش بكه‌ن. له شاره‌كه فڕنێكی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی گه‌لی عه‌فرین و دوو فڕنی تایبه‌ت كه هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی گه‌ل هه‌یه، ده‌ستیان به خزمه‌تی گه‌ل كرد و بێ پاره نان دابه‌ش ده‌كه‌ن.
s.m