كاتێك ڕۆژ ئاوا ده‌بێت؛ ڕووه شه‌ڕڤانییه‌كه‌ی ژن
شه‌ڕی ژنانی كورد له دژی داعش و فیداكارییه‌كه‌یان بۆ پاراستنی خاكی خۆیان، له شانۆگه‌رییه‌كدا نماییش كرا. شانۆگه‌رییه‌كه له ١٢ی دیسه‌مبه‌ر به‌دواوه له شانۆی شاری ستۆكهۆڵم نماییش ده‌كرێت.
شه‌ڕی ژنانی كورد له دژی داعش و فیداكارییه‌كه‌یان بۆ پاراستنی خاكی خۆیان، له شانۆگه‌رییه‌كدا نماییش كرا. شانۆگه‌رییه‌كه له ١٢ی دیسه‌مبه‌ر به‌دواوه له شانۆی شاری ستۆكهۆڵم نماییش ده‌كرێت.
شانۆگه‌رییه‌كه له‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ی ژنانه له به‌ره‌ی شه‌ڕی به‌رخۆدانی كۆبانێ. له‌سه‌ر شانۆ باس له ٣ ژنی كوردی نیشانشكێن ده‌كات. یه‌كێكیان سه‌ری خۆی له ته‌شتدا ده‌شوات، یه‌كێكیان په‌تاته پارچه ده‌كات، سێیه‌میشیان چه‌كه‌كه‌ی پاك ده‌كاته‌وه.
شانۆكار ئالما پۆیستی ڕۆڵی ژوولیای ته‌مه‌ن ١٩-٢٠ ساڵ ده‌نوێنێت كه به‌بێ دوودڵی بۆ پاراستنی شۆڕش و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد ی ڕۆژئاڤا له دژی داعش شه‌ڕ ده‌كات.
تریل ویشمان ئه‌گ-هه‌نریكسه‌ن ده‌بێته زه‌لالی نیشانه‌شكێن، یۆهانا لازجانۆ-ش ده‌بێته سوزان كه به خه‌ون و خه‌یاڵی ئاشتی و ئازادییه‌وه ده‌ژیت.
شانۆگه‌رییه‌كه هه‌تا ٢٨ی فێبرییه‌ر نماییش ده‌كرێت. سیناریۆی شانۆگه‌رییه‌كه له‌ژێر ڕۆشنایی كتێبی ده‌ستپێكی شانۆی ڕۆژنامه‌وان و نووسه‌ر موسته‌فا جان به ناوی «ڕه‌نگی ڕۆژئاوابوون له به‌ره‌دا» ئاماده‌كراوه.
كاتێك چه‌ته‌كانی داعش ده‌وری كۆبانێیان گرتبوو، جان چووبوو بۆ ڕۆژئاڤا و له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه دیداری ساز كردبوو. چیرۆك و به‌سه‌رهاته‌كانی خۆیشی له ڕۆژنامه‌ی «سڤێنسكا داگبلادێت - Svenska Dagbladet»ی سوێد بڵاوكرده‌وه.
ش. م