له ساڵی ١٨٩٥دا له‌نێو بازاڕه‌كانی سامان، كازانجلار، كوركچوله‌ر، ساراچلار و هه‌تا كۆڵانی مه‌لیك ئه‌حمه‌د-ی ناوچه‌ی سووری ئامه‌د ئاگرێك كه‌وته‌وه و ٣ ڕۆژ به‌رده‌وام بوو. له ئه‌نجامدا هه‌موو دوكانه‌كانی ئه‌و بازاڕه گه‌وره‌یه سووتان. دوای ئه‌و ڕووداوه گه‌ل ناویان له‌و بازاڕه نا «بازاڕهسووتاوهكه».
له دوای ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه، حكوومه‌تی ئاكه‌په كاره‌ساتی دووه‌می له ته‌واوی سوور ئه‌نجامدا و شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیانی هه‌ڵوه‌شاند. گه‌ل و كاسبكارانی سوور كه دوای ماوه‌یه‌كی درێژ هه‌ستانه‌وه و ژیانی خۆیان بنیاتنایه‌وه، ئه‌م جاره ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی ئابووری و فشارهههمیشییهكانی ده‌وڵه‌ت بوونه‌وه. حكوومه‌تی ئه‌كه‌په به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا، پسووڵه‌ی شه‌ڕ بۆ گه‌ل و كاسبكاران ده‌بڕێته‌وه.
«له‌گه‌ڵ هێرشی سه‌ر عه‌فرین بازاڕ كه‌م بوو»
كاسبكارانی بازاڕهسووتاوهكهی سوور له دژی هێرشه‌كانی توركیا و چه‌ته‌كانی دژ به كانتۆنی عه‌فرین ده‌وه‌ستنه‌وه و ده‌ڵێن: زۆرینه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ژیانی هه‌رێمه‌كه بۆ شه‌ڕ ته‌رخان كراون و له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین ئه‌مه‌ش زیاتر بووه.
كاسبكارێك به ناوی عه‌لی یانلچ ده‌ڵێت: ئاكه‌په قوتی خه‌ڵك ده‌بڕێت. له لایه‌كه‌وه بواری ژیانمان خرا ده‌كه‌ن، له لایه‌كی دیكه‌وه قه‌یرانی ئابووری و له لاكه‌ی دیكه‌وه وه‌ڵات به‌ره‌و شه‌ڕێكی قووڵ و چه‌په‌ڵ ده‌بات. هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی وه‌ڵات بۆ شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی خۆی به‌كاردێنێت. ئێمه وه‌ك كاسبكاران ناتوانین كرێی دوكانه‌كانمان بده‌ین، له سوور زوڵم له ئێمه ده‌كه‌ن و له عه‌فرینیش به پاره‌ی ئێمه خه‌ڵكی ئێمه ده‌كوژن.
«به‌هۆی شه‌ڕ گه‌ل به‌بێ پاره ماوه‌ته‌وه»
كاسبكار مسته‌فا ده‌میر ده‌ڵێت: به‌هۆی سیاسه‌تی شه‌ڕخوازانه‌ی ئاكه‌په له هه‌رێمه‌كه، ئیدی گه‌ل بێ پاره ماوه‌ته‌وه. ده‌شڵێت: به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته گه‌لی ئامه‌د هه‌ژار بووه و ئیدی كه‌س ناتوانێ بازاڕ بكات. به ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین بێبازاڕی زیادی كردووه.
«عه‌فرین كۆتایی به ئه‌ردۆغان دێنێت»
هاوڵاتی - ئه‌كره‌م یورهك ناڕازییه له هێرشه‌كانی سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین و وتی: هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین به كه‌ڵكی كه‌س نایه‌ت، گه‌لی عه‌فرین هیچ زیانێكی بۆ توركیا نه‌بووه. ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی درێژ بكاته‌وه، هێرش ده‌كاته سه‌ر منداڵ، خوشك و براكانمان. به‌ڵام هه‌روه‌ك چۆن كۆبانێ بۆ چه‌ته‌كانی داعش بوو به گۆڕستان، عه‌فرینیش بۆ ئه‌ردۆغان و چه‌ته‌كان ده‌بێته گۆڕستان.
s.m