كشتوكاڵ له‌سه‌ر خاكی به‌رخۆدان
خاكی عه‌فرین-ی به‌به‌ره‌كه‌ت كه به‌رخۆدانێكی مێژوویی له‌سه‌ر ده‌بینرێت، ٤٠٠ هه‌زار عه‌فرینی و ٣٠٠ هه‌زار په‌نابه‌ر به‌خێو ده‌كات.
خاكی عه‌فرین-ی به‌به‌ره‌كه‌ت كه به‌رخۆدانێكی مێژوویی له‌سه‌ر ده‌بینرێت، ٤٠٠ هه‌زار عه‌فرینی و ٣٠٠ هه‌زار په‌نابه‌ر به‌خێو ده‌كات.
هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی ماوه‌ی ٤٥ ڕۆژه له‌سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامه. هۆكاری بنه‌ڕه‌تیی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا دوژمنایه‌تی كوردانه، به‌ڵام لایه‌نێكی دیكه‌ی سه‌رنجڕاكێشیشی هه‌یه.
له مێژوودا یه‌كێك له‌و كاریگه‌رییانه‌ی كه شه‌ڕ دێنێته ئاراوه، ده‌وڵه‌مه‌ندییه. به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی توركیاش ئه‌وه ناشارنه‌وه. چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا ئیسماعیل مه‌تین ته‌مه‌ل، سه‌رله‌شكری توركیا بۆ داگیركردنی عه‌فرین دانی پێدانابوو كه «له عه‌فرین سووریایی ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌یه» ئه‌مه ده‌ریده‌خات كه یه‌كێك له ئامانجه‌كانی داگیركاریی ده‌وڵه‌مه‌ندییه.
شارێك كه به‌شی خۆی ده‌كات
له عه‌فرین نزیكه‌ی ٢٠ ملیۆن دره‌ختی زه‌یتوون هه‌یه. عه‌فرین سه‌ر به ویلایه‌تی حه‌له‌بی سووریایه. له عه‌فرین ٣٦٥ گوند، ٢ شارۆچكه و ٧ ناوچه هه‌یه. عه‌فرین له به‌رده‌م چیاكانی ئامانۆس-ه و كاریگه‌ری ئاو و هه‌وای ده‌ریای سپی له‌سه‌ره. مرۆڤ ده‌توانێ لێره شوێنه‌واری ٣ هه‌زار و ٣٠٠ ساڵ به‌ر له زایین ببینێت.
بژێوی عه‌فرین له‌سه‌ر كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارییه. له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه شه‌ڕی سووریا ده‌ستی پێكردووه، ئابووری خۆی به‌شی ده‌كات و هه‌زاران په‌نابه‌ریش به‌خێو ده‌كات. به‌پێی ئاماری ئه‌نجومه‌نی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی كانتۆنی عه‌فرین، ٢٨٢ هه‌زار په‌نابه‌ر له عه‌فرین ده‌ژین.
٢٠ ملیۆن دره‌ختی زه‌یتوون
به‌پێی ئاماری ئه‌نجومه‌نی ئابووریی عه‌فرین، له سنووری عه‌فرین نزیكه‌ی ٢٠ ملیۆن دره‌ختی زه‌یتوون هه‌یه. جگه له زه‌یتوون، له هه‌رێمه‌كه دره‌خته‌كانی هه‌نار، سێ‌و و گه‌له‌ك میوه‌ی دیكه هه‌ن. خاكی عه‌فرین «Terra rossa (به خاكی وه‌ڵاتانی ده‌وروبه‌ری ده‌ریای سپی ده‌گوترێت)»یه و له‌نێو ساڵدا ژماره‌یه‌كی زۆری جۆری سه‌وزه و میوه ده‌چێنرێت.
له‌ژێر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و به‌رخۆدانی سه‌رده‌م، گه‌لی عه‌فرین له‌نێو زه‌وی و كێڵگه‌كانیان به‌رهه‌مه‌سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه. گه‌ل ده‌ستنیشانی ده‌كات كه ده‌وڵه‌تی توركیا چاوی بڕیوه‌ته خاكی ئه‌وان، به‌ڵام ئه‌وان خاكی خۆیان ناده‌ن به توركیا.
په‌نابه‌ران له زه‌وی و كێڵگه‌كان كار ده‌كه‌ن
هاوڵاتییه‌كی عه‌ره‌ب به ناوی عه‌مار عه‌بدێ كه به‌هۆی شه‌ڕی حه‌له‌ب ماوه‌ی ٣ ساڵه كۆچی كردووه بۆ عه‌فرین، له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییه‌ی به ئیجار وه‌ری گرتووه كار ده‌كات. عه‌بدێ ده‌ڵێت: به‌هۆی تێرۆریستان له حه‌له‌ب بار‌مان كرد و هاتین بۆ عه‌فرین. لێره بژێوی ژیانمان به سه‌وزه و میوه دابین ده‌كه‌ین. كه‌ره‌وز و چه‌ندین سه‌وزه‌ی هاوشێوه‌ی به‌رهه‌م دێنین. ئێمه گه‌نمیش به‌رهه‌م دێنین.
ئه‌ردۆغان بۆمبارانمان ده‌كات
عه‌بدێ ده‌ڵێت: هاوه‌نه‌كان داهاوێژنه ئێمه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له كاره‌كانمان به‌رده‌وامین. ئه‌ردۆغان بۆمبارانمان ده‌كات، به‌لام ئێمه ده‌ست له كاری خۆمان به‌رناده‌ین. ده‌وڵه‌تی توركیا سیڤیل و منداڵان هه‌موان بۆمباران ده‌كات. به‌هۆی بۆمباران فێرگه‌كانیش داخراون.
بژێوی خانه‌واده‌ی خۆی دابین ده‌كات
زه‌كه‌ریا به‌رزووم، هاوڵاتیی دیكه‌ی عه‌ره‌به و له حه‌له‌ب كۆچی كردووه بۆ عه‌فرین. پارچه‌زه‌وییه‌كی به ئیجار وه‌رگرتووه و ده‌ڵێت: به‌هۆی شه‌ڕ له حه‌له‌به‌وه بۆ عه‌فرین كۆچمان كرد. لێره ئێمه سیر، كه‌ره‌وز، سپێناخ ده‌چێنین. به‌ڵام ئه‌ردۆغان ژن و منداڵان بۆمباران ده‌كات.
بستێكی خاكی خۆمان به ئه‌وان ناده‌ین
ئیدریس ڕه‌شۆ، هاوڵاتییه‌كی كورده و ده‌ڵێت بستێك له خاكی خۆمان ناده‌ین به ده‌وڵه‌تی توركیا.
«ئه‌مه خاكی ئێمه‌یه، له‌پێناو ئه‌م خاكه‌دا به‌رده‌وام ده‌بین له شه‌ڕ. شه‌ڕڤانانی ئێمه هه‌میشه له به‌ره‌كانن، بستێك له خاكی خۆمان به توركیا ناده‌ین.»
s.m