كورتان دروستكردن؛ پیشه‌یه‌كی كۆن كه به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت
فیكره‌ت دۆغان یه‌كێكه له‌و ٢ كه‌سه‌ی كه له مێردین كورتانی كه‌ر و ئه‌سپ دروست ده‌كه‌ن. دۆغان ده‌ڵێت: «ئه‌م پیشه ده‌ستییه سه‌دان ساڵه‌یه به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت.»
فیكره‌ت دۆغان یه‌كێكه له‌و ٢ كه‌سه‌ی كه له مێردین كورتانی كه‌ر و ئه‌سپ دروست ده‌كه‌ن. دۆغان ده‌ڵێت: «ئه‌م پیشه ده‌ستییه سه‌دان ساڵه‌یه به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت.»
له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا ئه‌و پیشانه‌ی به ده‌ست ده‌كرێن، به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن. یه‌كێك له‌و پیشانه‌ش كورتان دروستكردنه بۆ كه‌ر و ئه‌سپ كه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا پیشه‌یه‌كی سه‌دان ساڵه‌یه و ئێستا ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت. له مێردین ته‌نیا ٢ كه‌س ماون كه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن. فیكره‌ت دۆغانی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵان یه‌كێكه له‌وان. دۆغان كه له بازاڕی گا-ی مێردین‌ی دێرین كار ده‌كات، ده‌ڵێت: «له ته‌مه‌نی ٧ ساڵییه‌وه ئه‌م كاره ده‌كه‌م و ماوه‌ی ٣٠ ساڵه بژێوی ژیانی خۆم به‌م كاره په‌یدا ده‌كه‌م. من له باوكمه‌وه فێری ئه‌م كاره بووم و ئێستاش به‌رده‌وامم.»
كورتانی جیاواز بۆ كه‌ر و ئه‌سپ درووست ده‌كه‌ن
دۆغان ده‌رباره‌ی دروستكردنی كورتان گوتی: «بۆ ئه‌سپ و كه‌ر كورتانی جیاواز دروست ده‌كرێن. ئێمه دوو كه‌سین كه ئه‌م كاره ده‌كه‌ین. ده‌توانین ڕۆژانه كورتانێك بۆ كه‌ر و به دوو ڕۆژیش كورتانێك بۆ ئه‌سپ دروست بكه‌ین. ئه‌گه‌ر شاگرد بێن فێریان ده‌كه‌ین، به‌ڵام چونكه كارێكی سه‌خته كه‌س منداڵی خۆی نانێرێت. پیشه‌یه‌كه كه هێزی ده‌وێت. ئێمه ناتوانین به‌راوردی جاران و ئێستا بكه‌ین. چونكه جاران له‌م دوكانه ٦-٧ كه‌س كاریان ده‌كرد، شاگردیش هه‌بوون. به‌ڵام ئێستا به ته‌نیا كار ده‌كه‌م.»
له گونده‌كانه‌وه دێن بۆ كورتان كڕین
فیكره‌ت دۆغان باس له‌وه ده‌كات ئه‌و له باوكییه‌وه فێری ئه‌م پیشه‌یه بووه. گوتی: «ماوه‌ی ٣٠ ساڵه بێ دابڕان ئه‌م كاره ده‌كه‌م. من ته‌مه‌نم ٧ ساڵان بووم كه باوكم فێری ئه‌م كاره‌ی كردم. ئێستاش به‌رده‌وامی به پیشه‌ی باوكم ده‌ده‌م. بۆ ئه‌م كاره سه‌بر و هێز پێویسته. ئێمه پارچه‌كانی كورتان له به‌دلیس، ڕوحا و عوسمانیه دێنین. جاران له ئامه‌د، ئێلح، سێرت و مێردینیش ده‌هاتن بۆ كورت كڕین. ئێستا ته‌نیا له گونده‌كانه‌وه دێن. نرخی كورتانی كه‌ر ١٧٠ لیره‌ی توركییه، كورتانی ئه‌سپیش به ٢٠٠ لیره‌یه. چی بكه‌ین، قه‌یرانی ئابووری ڕۆژ به ڕۆژ قووڵتر ده‌بێت. ئه‌گه‌ر وا بڕوات له‌مه‌ودوا له گوندهكانیشهوه خه‌ڵك نایه‌ن كورتان بكڕن.»
s.m