له‌حه‌سه‌که له باکورى سوریا دروستکردنى خانوو و بینا زیادی کردووە
له شارى حه‌سه‌که له باکورى سوریا دروستکردنى خانوو و بینا زیادى کردوه و به‌وه‌ش پێویستى به کرێکارى زیاتر هه‌یه.
له شارى حه‌سه‌که له باکورى سوریا دروستکردنى خانوو و بینا زیادى کردوه و به‌وه‌ش پێویستى به کرێکارى زیاتر هه‌یه.
شارى حه‌سه‌که وه‌کو ناوچه‌کانى دیکه‌ى باکورى سوریا له بووژانه‌وه و پێشکه‌وتندایه و به‌شێکى زۆر له گه‌ڕه‌ک و گونده‌کانى ئاوه‌دان ده‌کرێته‌وه.
سدیه کوتى ئه‌ندامى به‌شى هونه‌رى له شاره‌وانى گه‌لى حه‌سه‌که به ئاژانسى هاوارى وتووه، به‌هۆى زیادبوونى پرۆژه‌کانى ئاوه‌دانکردنه‌وه و خزمه‌تگوزارییه‌وه پێویستى زیاتریان به کرێکار هه‌یه و ئه‌و ڕێژه کرێکاره‌ى له شاره‌که هه‌یه به‌ش ناکات.
سدیه داواشى کردوه، ئه‌و کرێکارانه‌ى خه‌ڵکى حه‌سه‌که‌ن و له ده‌ره‌وه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه و به‌شداربن له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى وڵات‌دا.
محه‌مه‌د حه‌واس شه‌مۆ، کرێکار که پێشتر له باشورى کوردستان کارى کردبوو، ئێستا له حه‌سه‌که‌یه، باسى له‌وه کردوه، ماوه‌یه‌کى زۆر له باشورى کوردستان کارى کردوه، به‌ڵام کاره‌که‌ى باش نه‌بووه، "ئێستا کارى ئێمه زۆر باشه و ده‌رفه‌تى کار زۆر دروست بووه".
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د کرێکارى دیکه‌ى حه‌سه‌که، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه کرد، که زۆر خزم و که‌سوکارى له تورکیا و لوبنان کار ده‌که‌ن، ئه‌حمه‌د داواى له‌وان کرد بگه‌ڕێنه‌وه و له سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى نیشتمانى خۆیاندا جێگه بگرن.
ڕۆژئاواى کوردستان و باکورى سوریا به‌هۆى ئه‌وه‌ى چه‌ند ساڵێکه له ده‌ستى شه‌ڕڤاناندایه، ناوچه‌یه‌کى ئارامه و ئاوه‌دانکردنه‌وه و ژیاندنه‌وه سه‌رله‌نوێ ده‌ستى پێکردوه و پێشکه‌وتنێکى زۆرى به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ره‌و پێشچوونه به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا له ١٠ ساڵى داهاتوودا ئه‌و هه‌رێمه ده‌بێته هه‌رێمێکى نمونه‌یى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا.