له كوێستانه‌كانی قه‌ندیل وه‌رزی مه‌ڕ بڕینه‌وه‌یه
له كوێستانه‌كانی بناری قه‌ندیل، مه‌ڕداران ده‌ست به مه‌ڕبڕینه‌وه ده‌كه‌ن. ئه‌م نه‌ریته‌ی كوردان هاوشێوه‌ی زۆر هه‌رێمی دیكه‌ی كوردستان له كوێستانه‌كانی قه‌ندیل-یش به‌رده‌وامه.
له كوێستانه‌كانی بناری قه‌ندیل، مه‌ڕداران ده‌ست به مه‌ڕبڕینه‌وه ده‌كه‌ن. ئه‌م نه‌ریته‌ی كوردان هاوشێوه‌ی زۆر هه‌رێمی دیكه‌ی كوردستان له كوێستانه‌كانی قه‌ندیل-یش به‌رده‌وامه.
له كوێستانه‌كانی قه‌ندیل به ده‌ستپێكردنی به‌هار مه‌ڕداران (به‌خێوكه‌رانی مه‌ڕ) ده‌ست به مه‌ڕ بڕینه‌وه ده‌كه‌ن. ئه‌م كاره زه‌حمه‌ته، كۆن و هه‌ستیاره. گه‌لی نیشته‌جێی قه‌ندیل له وه‌رزی به‌هاردا به هه‌ره‌وه‌ز و هاریكاریی یه‌كتر كاره‌كانیان ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی گه‌رما، مه‌ڕداران ده‌ست به مه‌ڕ بڕینه‌وه ده‌كه‌ن. ئه‌م كاره له مێژووی كۆنه‌وه تا ئێستا هاتووه. هه‌رچه‌نده ئێستا گه‌نجان كه‌متر ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌توانن كاری مه‌ڕ بڕینه‌وه بكه‌ن، به خۆشحاڵییه‌وه درێژه به كاری داپیر و باپیرانیان ده‌ده‌ن. ئه‌م كاره میراتێكی كولتوورییه.
گه‌نجانی كوێستانه‌كانی بناری قه‌ندیل بۆ ئه‌وه‌ی فێری مه‌ڕ بڕینه‌وه بن، له‌گه‌ڵ باوكی خۆیان ئه‌م كاره دێرینه ده‌كه‌ن. ئه‌و گه‌نجانه ده‌ڵێن كه ناهێڵن كولتووری مه‌ڕ بڕینه‌وه له‌ناوبچێت. خانه‌واده‌یه‌كی بناری قه‌ندیل كه كاری مه‌ڕ بڕینه‌وه ده‌كه‌ن، بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات دوان.
شوانه عه‌لی كه سه‌رقاڵی بڕینه‌وه‌ی خوری مهڕهكانیهتی، ده‌ڵێت: من له منداڵییه‌وه له‌نێو ئه‌م كاره دام. كاری مه‌ڕ بڕینه‌وه له باوكمه‌وه فێربووم. باوكی منیش له باوكی خۆی فێربووه. ئه‌مه كارێكی كۆنه و درێژه‌ی پێده‌ده‌ین. من به‌م كاره‌وه سه‌رقاڵ ده‌بم و باوك و براكانیشم شوانه‌تی ده‌كه‌ن.
شوانه كه له منداڵییه‌وه ئه‌م كاره ده‌كات و بژێوی ژیانی خانه‌واده‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه دابین ده‌كات، ده‌ڵێت: «هه‌موو به‌هارێك ئێمه مه‌ڕه‌كان ده‌بڕینه‌وه و خورییهكانیان ده‌فرۆشین. به‌م شێوه‌یه بژێوی ژیانی خۆمان دابین ده‌كه‌ین. له ده‌ڤه‌ری ئێمه هه‌موو مه‌ڕداره‌كان به‌م شێوه‌یه بژێوی ژیانیان دابین ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئێستا وه‌ك پێشوو خوری ناكڕدرێت، چونكه حكوومه‌ت له‌م بابه‌ته‌دا هاوكار نییه. حكوومه‌ت هانی خه‌ڵك ده‌دات كه شمه‌كی ده‌ره‌وه و ناسرووشتی بكڕن. هه‌ر بۆیه ئێمه له دابینكردنی بژێویدا زه‌حمه‌تی ده‌بینین.»
ئه‌و هاوڵاتییه مه‌ڕداره‌ی بناری قه‌ندیل ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به خوری مه‌ڕ زۆر كه‌لوپه‌لی ژیان دروست ده‌كرێن و بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ به‌كارده‌هێنرێن.
«ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه له خوری دروست ده‌كرێن، له ژیانی مرۆڤدا ته‌ندرووستن و گوزارشت له كولتووری كوردهواری ده‌كه‌ن. به خوری مه‌ڕ فه‌ڕش، كڵاو، دۆشه‌ك، ڕه‌شماڵ و زۆر شتی دیكه دروست ده‌كرێت.»
شوانه باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و مه‌ڕانه‌ی خورییهكانیان ده‌بڕدرێته‌وه، جوان ده‌بن، جه‌سته‌ی ئاژه‌ڵه‌كان سوك ده‌بێت و به‌هۆی گه‌رما زه‌حمه‌تی نابینن. ناوبراو ده‌ڵێت: مه‌ڕ بڕینه‌وه له وه‌رزی گه‌رمدا ده‌كرێت و زۆرینه‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ش كه خورییهكانیان ده‌بڕدرێته‌وه مه‌ڕ و به‌رانن. ئه‌و هاوڵاتییه داوا له گه‌نجانی كورد ده‌كات خاوه‌نداری له‌م كولتووره بكه‌ن.
«ئێستا گه‌نجانی كورد ئه‌م كاره ناكه‌ن، گه‌نجانی باشوور ئێستا زۆرینه‌یان پێشمه‌رگه‌ن، زۆر به‌كه‌می گه‌نجان ئه‌م كاره ده‌كه‌ن. پێشتر خوری زۆر ده‌فرۆشرا، به‌ڵام ئێستا كه‌س نایكڕێت. كه‌س ئه‌و كه‌لوپه‌لانه به‌كارناهێنێت كه له خوری دروست ده‌كرێن. له ڕاستیدا ئه‌و شتانه‌ی له خوری دروست ده‌كرێن بۆ ته‌ندرووستی باشن.»
«كاری مه‌ڕ بڕینه‌وه، كارێكی هه‌ره‌وه‌زییه و خێزانه‌كان پێكه‌وه ده‌یكه‌ن. له سایه‌ی ئه‌م كاره، كولتووری كاری هه‌ره‌وه‌زی له‌ناوناچێت. مه‌ڕ بڕینه‌وه به‌ته‌نیا ناكرێت، له‌نێو كاری برینه‌وه‌ی خوری مه‌ڕدا، كاری هه‌ره‌وه‌زیش گرینگه. هه‌ر بۆیه له كاتی كاركردندا ده‌نگ و ڕه‌نگی منداڵانیش كه‌م نابێت. به‌ڵام شوانه‌تی نه‌ك ته‌نها كوڕ، ژن و منداڵی ماڵه‌وه‌ش ده‌یكه‌ن.»
ئه‌و هاوڵاتییه ده‌ستنیشانی ده‌كات كه بۆ كاری مه‌ڕ بڕینه‌وه، هونه‌ر، ئافرێنه‌ری و ئارامگرتن پێویسته. ده‌شڵێت، ئه‌و كاریله-یانه‌ی ده‌چن بۆ له‌وه‌ڕگه، بۆ ئه‌وه‌ی ون نه‌بن، نیشانه ده‌كرێن. له كۆتاییشدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه مه‌ڕ بڕینه‌وه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا واتای خۆی هه‌یه و سمبولی مه‌عنه‌ویه‌ت و كۆمهڵایهتیبوونه.
s.m