له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران «چوارشه‌ممه‌ی سوور» پیرۆز كرا
له زۆر شار و شارۆچكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران «چوارشه‌ممه‌ی سوور» پیرۆز كرا.
له زۆر شار و شارۆچكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران «چوارشه‌ممه‌ی سوور» پیرۆز كرا.
هه‌رچه‌نده هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران هه‌وڵی زۆریان دا ڕێگری بكه‌ن، به‌ڵام له چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران «چوارشه‌ممه‌ی سوور» پیرۆز كرا.
چوارشه‌ممه‌ی سوور، به دواهه‌مین چوارشه‌ممه‌ی پێش نه‌ورۆز ده‌گوترێت و ساڵانه پیرۆز ده‌كرێت. به گوێره‌ی ساڵنامه‌ی كوردی و هه‌تاوی چواره‌شه‌ممه‌ی سوور دواهه‌مین چوارشه‌ممه‌ی ساڵه.
له مه‌ڕاسیمی پیرۆزباییهكاندا ئاگر هه‌ڵده‌كرێت و خه‌ڵك له ده‌وری كۆده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها ستران ده‌ڵێن و به‌سه‌ر ئاگردا باز ده‌ده‌ن. له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گه‌نجان به مه‌شخه‌ڵی ئاگره‌وه ده‌چنه به‌رزاییه‌كان. دواتر هه‌ڵپه‌ڕكێ ده‌كه‌ن و جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی سوور و نه‌ورۆز پیرۆز ده‌كه‌ن.
جگه له كوردستان، چوارشه‌ممه‌ی سوور له ئازه‌ربایجان، تاجیكستان، ئه‌فغانستان و هیندستانیش پیرۆز ده‌كرێت.
s.m