پرسەی کۆچی  عەبدولخالق عەبدوڵا لە کەرکوک بەڕێوەچوو

عەبدولخالق عەبدوڵا کەسایەتی وڵاتپارێز و باوکی گەریلا هەرسین، لە پاش ململانێکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا کۆچی دوایی کرد و ئەمڕۆش یەکەم ڕۆژی پرسەکەی بوو لە شاری کەرکوک. ئا:ئەحمەد کەرکوکی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە مزگەوتی سەید مورسەلین لە گەرەکی حوریەی شاری کەرکوک, یەکەم ڕۆژی پرسەی کۆچی دوایی عەبدولخالق لە شاری کەرکوک  بە ئامادەبوونی  هاوسەرۆکەکانی تەفگەری ئازادی و ئەندامانی ئەو تەڤگەرە لە سەرتاسەری باشوری کوردستان.

تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان خەمباری خۆیان نیشان دا بۆ کۆچی ناوەختەی ئەندامەکەیان، دەربارەی ئەم کۆچەش، کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی لە کەرکوک بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕاگەیاند:" کۆچی ناوەخەتی ، هەڤاڵ عەبدولخالق هەم وەکو باوکێکی گەریلا و هەم وەک ووڵاتپارێزێک لە شاری کەرکوک لەدەستدانێکی گەورەبوو ."

هەروەها دەربارەی کەسایەتی هەڤاڵ عەبدولخالق، کۆمەڵ سەرمەد ووتی: هەڤاڵ عەبدولخالق مرۆڤێکی دیموکرات بوو وە بڕوای بە هاوسەنگی ڕەگەزی هەبوو، لە هەمان کاتدا باوەڕی بە پێکەوە ژیانی ئاشتیانە هەبو لە نێوان نەتەوەکاندا لە شاری کەرکوک، وە کەسایەتی هەڤاڵ عەبدولخالق لەنیو ئەندامانی بنەماڵەی ڕەنگی دابووەوە  و بنەماڵەکەی پەروەردەکردبوو لەسەر ووڵاتپارێزی و نیشتیمانی پەروەری".

کۆمەڵ سەرمەد لە کۆتایشدا پرسە و سەرەخۆشی بەرامبەر بنەماڵەکەیان نیشان دا و هیوای خواست کە ئەم کۆسپە دوا کۆسپی بنەماڵەی عەبدولخالق بێت و دوا کۆسپی تەڤگەری ئازادی بێت. 

ڕ..ح