پیرۆزبایی كه‌جه‌كه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان
كه‌جه‌كه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان داوای له گه‌لان كرد، له دژی فاشیسته‌كانی دوژمنی مرۆڤایه‌تی، مه‌زهه‌بپه‌رسته‌كان و ئه‌و هێزانه‌ی ئایین به‌خراپی به‌كاردێنن به باوه‌ڕییه‌كی هاوبه‌ش تێبكۆشن.
كه‌جه‌كه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان داوای له گه‌لان كرد، له دژی فاشیسته‌كانی دوژمنی مرۆڤایه‌تی، مه‌زهه‌بپه‌رسته‌كان و ئه‌و هێزانه‌ی ئایین به‌خراپی به‌كاردێنن به باوه‌ڕییه‌كی هاوبه‌ش تێبكۆشن.
كۆمیته‌ی گه‌ل و باوه‌ڕییه‌كانی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) په‌یامێكی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، «هیوادارین جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ببێته هۆی ئاشتی، ئارامی و ژیانێكی دیموكراتی بۆ جیهانی ئیسلامی. پیرۆزبایی جه‌ژن له هه‌موو موسوڵمانانی كوردستان و هه‌موو ئه‌و موسوڵمانانه ده‌كه‌ین كه له كاتی ڕۆژووگرتندا داوای چاكه، ڕاستی، ماف و دادپه‌روه‌رییان بۆ مرۆڤایه‌تی كرد و به‌م شێوه‌یه عیباده‌تیان كرد.»
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، «جیهانی ئیسلامی له بارودۆخێكی سه‌ختی ماددی و مه‌عنه‌ویدا، به‌هۆی كێشه ئابووری و سیاسییه‌كان مانگی ڕۆژوویان تێپه‌ڕاند. ئه‌و گه‌لانه‌ی له جوگرافیایه‌ك ده‌ژین كه كولتووری ئیسلامی تێدا باڵاده‌سته، له‌نێو زه‌خت، زوڵم و سیاسه‌تی تووندوتیژی ئه‌و ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی به خۆیان ده‌ڵێن [موسوڵمانین]، پێشوازی له جه‌ژنێكی نوێ ده‌كه‌ن. ڕێگه‌ی ڕزگاری له‌م كه‌شوهه‌وا و ژیانه‌ی كه له ئاست كولتووری ئێمه‌دا نییه، ئه‌وه‌یه به زیهنیه‌تی دیموكراتی كاری باش و جوان بكه‌ین، خۆمان ڕێكخه‌ین و تێ‌بكۆشین. هێڵی دیموكراتیی ئیسلام، ژیانی ئێستای موسوڵمانان و ڕژێمه سیاسییه‌كانی ئێستا هه‌ر ناوێكیشیان هه‌بێت، قبووڵ ناكات. ئیسلام ئایینێكی كراوه و خاوه‌ن به‌های دیموكراتییه كه پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ مه‌زهه‌بپه‌رستی، دیكتاتۆره نه‌ته‌وه‌په‌رست و پاكتاوكاره‌كان كه ئایین له‌پێناو ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌كاردێنن.»
«گه‌وره‌ترین عیباده‌ت به‌رخۆدانه له دژی زوڵم»
كه‌جه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، «گه‌لی كوردستان مانگی ڕه‌مه‌زانی به به‌رخۆدانێكی گه‌وره ته‌واو كردووه. ڕایگه‌یاند، «دایكانی كورد زۆربه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی به‌ڕۆژوو بوون، له مه‌یدانه‌كان له‌نێو تێكۆشانی دیموكراتیدا بوون. به‌م شێوه‌یه بوونه ده‌نگی ویژدان و جارێكی دیكه به‌ها مرۆییه‌كانیان وه‌بیرهێنایه‌وه. له سایه‌ی ئه‌م به‌رخۆدانه‌دا له ڕووی ئایینییه‌وه خێرێكی گه‌وره‌یان كرد. گه‌لی كورد له دژی هێرشه سه‌ركوتكاره‌كانی ڕژێمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په تێده‌كۆشێت. دایكانی كورد له‌م ڕه‌مه‌زانه‌دا بوونه نوێنه‌ر و پێشه‌نگی پێوانی [گه‌وره‌ترین عیباده‌ت به‌رخۆدانه له دژی زوڵم]. گه‌لی كورد و دۆسته‌كانیان پشتگیری‌یان له به‌رخۆدانی مانگرتن له خواردن به پێشه‌نگایه‌تیی له‌یلا گیوڤه‌ن كرد كه به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان له مانگرتندا بوو. به‌م شێوه‌یه وه‌هایان كرد به بڕوا و هیوایه‌كی زیاتره‌وه ده‌ست به‌م جه‌ژنه بكه‌ین. به‌م بۆنه‌یه‌وه، به‌ناوی بزووتنه‌وه‌كه‌مانه‌وه پیرۆزبایی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له دایكانی له‌چك سپیی، كوردستانییان و هه‌موو دۆستان ده‌كه‌ین كه له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی به‌رخۆدێرانی مانگرتن له خواردن دوعایان كرد.»
«شتێكی دیكه كه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا نه‌گۆڕا، هێرشه‌كانی ڕژێمی فاشیستی ئه‌ردۆغان - باخچه‌لی بوو كه به‌بێ دابڕان له توركیا و كوردستان درێژه‌یان پێ دا. ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په له قۆستنه‌وه‌ی ئایین سنووره‌كان ناناسن. هه‌وڵ ده‌ده‌ن به به‌كارهێنانی ئایین و درۆ ڕاستیی نه‌ته‌وه‌په‌رستبوون و فاشیستبوونی خۆیان بشارنه‌وه. به‌كارهێنانی درووشمی ئیسلامی بۆ كوشتنی كوردان و بۆردومانكردنی چیاكانی كوردستان، وه‌ك ئه‌وه پیشان ده‌دات كه شتێكی باش ده‌كات. ئه‌وه‌نده‌ی ستایشی خۆی بكات له كوشتنی مرۆڤه‌كان له مرۆڤایه‌تی ده‌رچووه و ئه‌مه‌ش وه‌ك سه‌ركه‌وتنێك پێشكه‌شی گه‌له‌كانمان ده‌كات. به‌م ڕێگه‌یه ده‌یه‌وێت به‌رده‌وامی به سیسته‌مه‌كه‌ی بدات له كۆشك. به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه بانگی هه‌موو كه‌سێك ده‌كه‌ین له توركیا كه له دژی ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په هه‌ڵوێست پیشان بده‌ن. ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا بمێننه‌وه باوه‌ڕیی ئێوه ناشیرین ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ئێوه بكه‌نه هاوبه‌شی گوناهه‌كانیان. پێویسته ئیدی ئێوه ڕێگه نه‌ده‌ن گوناهكارێك چاوترسێنتان بكات و ئێوه‌ش گوناهبار بكات. له دژی ڕژێمی سه‌ركوتكار و فاشیستی ئاكه‌په - مه‌هه‌په كه هه‌وڵ ده‌دات گه‌له‌كه‌مان به برسیه‌تی و هه‌ژاری ڕابێنێت، ده‌مانه‌وێت وه‌بیری بێنینه‌وه كه ئیسلامیترین هه‌ڵوێست، مرۆڤانه‌ترین هه‌ڵوێست، دیموكراتیترین هه‌ڵوێست ئه‌وه‌یه له دژی ئه‌م ڕژێمه تێبكۆشن.»
بانگه‌واز بۆ تێكۆشین دژبه ده‌سه‌ڵاته‌كان
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌دا هاتووه، «له‌م جه‌ژنه‌دا پێویسته زیاتر خاوه‌نداره‌تی له شه‌هیدان بكرێت و یادیان بكرێته‌وه. پێویسته له به‌رزترین ئاستدا پشتگیری خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و زیندانییان بكه‌ین. به‌بۆنه‌ی ئه‌م جه‌ژنه‌وه جارێكی دیكه سه‌ری ڕێز و وه‌فاداری بۆ یادی شه‌هیدانی خۆمان داده‌نه‌وێنین و به‌ڵێن ده‌ده‌ین ئه‌و به‌ڵێنه جێبه‌جێ بكه‌ین كه به ئه‌وانمان داوه. له‌م قۆناغه‌دا كه یه‌كێتیی هێزی دیموكراتی و نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی بۆ ژیانێكی ڕه‌وا زۆر گرنگه، جارێكی دیكه به‌بیری دێنینوه كه پێویسته له دژی ڕژێمی پاكتاوكار تێكۆشانمان گه‌وره بكه‌ین و به‌م شێوه‌یه جه‌ژنه‌كه پیرۆز بكه‌ین.»
«به‌م بۆنه‌یه‌وه بانگی تورك، عه‌ره‌ب، فارس و گه‌لانی دیكه‌ی موسوڵمان ده‌كه‌ین كه یه‌كێتیی دیموكراتی پته‌و بكه‌ن و به ڕوحی برایه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن. بانگی گه‌لانی خۆمان ده‌كه‌ین كه به باوه‌ڕییه‌كی هاوبه‌ش له دژی فاشیسته‌كانی دوژمنی مرۆڤایه‌تی، مه‌زهه‌بپه‌رست و ئه‌و هێزانه‌ی ئایین به‌خراپی به‌كاردێنن، تێبكۆشن. پیرۆزبایی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانیان لێ ده‌كه‌ین.»
s.m