خه‌بات ئاندۆك، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی «مه‌دیا هابه‌ر» ڕایگه‌یاند: پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی تورك خۆی بسه‌لمێنێت كه ده‌توانێ له‌گه‌ڵ كوردان بژی. وتیشی: ئێمه ناڵێین فاشیزم ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی بۆ لای خۆی ڕاكێشاوه، زۆر كه‌س هه‌ن كه له دژی شه‌ڕ ده‌كه‌ن و له‌نێو ڕیزه‌كانی تێكۆشاندا شه‌هید ده‌بن.
ڕاشیگه‌یاند: له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا كورد خاوه‌نی ستاتۆی خۆیان بوون و كوردان خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌برد، به‌ڵام له سه‌ده‌ی بیستدا، دوای ئه‌وه‌ی «سیاسه‌تی به‌تورككردن» سه‌ریهه‌ڵدا، سیاسه‌تی بێ به‌هاكردن و له‌ناوبردن به‌سه‌ر كورداندا سه‌پێنرا.
ئاندۆك وتیشی، دوژمنێكی وه‌هایان هه‌یه كه هێرشی شه‌هیدان و شه‌هیدگه‌كانیش ده‌كات.
«گورگی هه‌ره برسی هێرش ناكاته سه‌ر ئێسكی مردوو، ئێمه له سه‌رده‌مێكی وه‌هاداین، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی ژیانێكی ئاسایی هه‌بێ، ژیان به‌رده‌وامه. په‌یوه‌ندیی ئه‌وه‌ش به سیاسه‌تی قڕكردنه‌وه هه‌یه. ئه‌وه‌ی ئه‌وه ده‌كات، ده‌وڵه‌تی توركه، فاشیزمه. ئێستا ئه‌و سیاسه‌ته له به‌رانبه‌ر كوردان ده‌كات، ئایا ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن ئه‌و زیهنیه‌ته، ده‌توانێ به دروستی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی خۆی بكات؟ ئه‌و زیهنیه‌ته ئه‌م گه‌له‌ی قڕ كرد.»
خه‌بات ئاندۆك ڕاشیگه‌یاند: پێویسته گه‌لی تورك ئه‌و پرسیاره له خۆی بكات:
«ئایا زیهنیه‌تێك كه بێ ڕه‌حم مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌چه‌یان بسڕێته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ش سیاسه‌ت ده‌ئافرێنێت، ڕێبازێكی چۆنی بۆ من دۆزیوه‌ته‌وه؟ ئایا كۆمه‌ڵگه‌ی توركیشی قڕ نه‌كردووه؟ به بۆچوونی من ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی قڕ كراوه، كۆمه‌ڵگه‌ی توركه. لاز، چه‌ركه‌ز، ڕۆم، ئه‌رمه‌نی و كورد به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كراونه‌ته ئامانجی قڕكردن، هه‌مان سیاسه‌ت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی توركیشدا سه‌پێنراوه. بارودۆخی كۆمه‌ڵگه‌ی تورك ده‌ریده‌خات كه به چ شێوه‌یه‌ك قڕ كراوه. ئێمه به فه‌لسه‌فه، زانستی و ئایینی ئه‌وه ده‌زانین كه نابێ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌م شێوه بێ. ئایا ناگوترێت كه گه‌وهه‌ری هه‌موو مرۆڤه‌كان و كۆمه‌ڵگه یه‌كسانه و ئازادیپارێزه؟»
ئاندۆك ده‌ستنیشانی كرد، بۆمبارانێكی سه‌ختی فاشیسته‌كان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی تورك هه‌یه و گوتی: ئه‌و هێرشانه‌ی ئێستا له دژی عه‌فرین ده‌كرێن، جه‌ساره‌ت له‌و ڕاستییه وه‌رده‌گرن، له‌به‌رئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵگه ته‌نها سه‌یر ده‌كات. ئێمه ناڵێین ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی تورك وه‌هایه، به‌ڵام پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی تورك خۆی له‌و فاشیزمه‌ی هه‌یه ڕزگار بكات.
ش. م