گەلی عەفرین پۆل پۆل چەک هەڵدەگرن
پاش هەڕەشەکانی ئەردۆغان بۆ سەر عەفرین، خەڵکی پۆل پۆل ڕوو لە ناوەندە سەربازییهكان و ناوهندهكانی پاراستنی جەوهەری دەکەن و چەک هەڵدەگرن.
پاش هەڕەشەکانی ئەردۆغان بۆ سەر عەفرین، خەڵکی پۆل پۆل ڕوو لە ناوەندە سەربازییهكان و ناوهندهكانی پاراستنی جەوهەری دەکەن و چەک هەڵدەگرن.
پاش ئەوەی ئەردۆغان و ڕژێمەکەی کەوتنەوە هەڕەشە لە کانتۆنی عەفرین، خەڵکی کانتۆنەکە پۆل پۆل ڕوو لە ناوەندەکانی پاراستنی جەوهەری دەکەن و چەک هەڵدەگرن.
لەو بارەوە بەرپرسی هێزەکانی پاراستنی جەوهەری هەپەجەی عەفرین "خەلیل حوسێن" بە ئاژانسی هەواڵی فراتی ڕاگەیاند: گەلی عەفرین بەهەموو پێهاتەکانەوە، بۆ پاراستن و داکۆکیکردن لە خاک و نیشتمانیان و وەستانەوە لە دژی هەڕەشەکانی ئەردۆگان و ڕژێمەکەی، دەستە دەستە و پۆل پۆل ڕوویان کردوەتە ناوەندەکانی هەپەجە و چەک هەڵدەگرن.
هاوڵاتیەکانیش، کە بۆ چەکهەڵگرتن هاتوون، بە ئاژانسەکەمانیان ڕاگەیاند: ئەگەر بێتو تورکیا هێرش بکاتە سەر عەفرین ئەوا ئێمەش دەستەوەستان نابین و وەک دەبین وا پێشوەخت هاتووین و لە ناوەندەکانی هەپەجە ناونوس دەکەین و چەک هەڵدەگرین، ڕێگە بە ڕژێمی داگیرکەری تورک نادەین وڵاتمان وێران و خاپور بکات، بەڵکو بۆی دەکەینە گۆڕستان و زەلکاوێک هەرگیز تێیدا قوتار نەبێت.
ئەوەی جێی سەرنجە وێرای کوردان، هاوڵاتیانی گەلی عەرەبیش بەشداری هێزەکانی پاراستنی جەوهەری هەپەجە دەبن و دەڵین:
عەفرین بۆ هەموو پێکهاتە و گەلانی سوریا بووەتە شوێنێکی ئارام و پارێزراو، بۆیە ئێمەی عەرەبیش بەشداری لە پاراستنیدا دەکەین، بەو شێوەیەش خۆمان دەپارێزین و ڕێگەش نادەین ئەو ئارامی و پێکەوە ژیانە ئاشتیانەی هەمانە تورکیا تیکی بدات.