٤ ئەندامی حەماس بە گۆمانی پلاندانان بۆ هێرشکردن لە ئەڵمانیا دەستگیرکران

نوێنەرانی داواکاری گشتی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کە ٤ ئەندامی بزووتنەوەی حەماس بە گۆمانی پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوەی جوولەکەکان لە ئەوروپا، دەستگیرکران.

لە ڕاگەیەندراوەکەی داواکاری گشتی ئەڵمانیادا دەستنیشان کرا کە، سێ لەو گۆمانلێکراوانە کە ئەندامی بزوتنەوەی حەماسن لە بەرلین دەستگیرکراون و چوارەمیش لە هۆڵەندا دەستگیرکراوە. وە هەوروها لە بەیاننامەکەدا دەستنیشان کرا کە ئەو ٤ ئەندامە ماوەیەکی زۆرە چالاکن و پەیوەندییان لەگەل فەرماندەی باڵی سەربازی حەماسدا بەهێزە.

مارکۆ بوشمان، وەزیری دادی ئەڵمانیا وتی: "دوای هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیلییەکان، هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوەی جوولەکەکان لە ئەوروپا زیاد بووە".

بەرلین، لە ئەگەری هێرشکردنە سەر جولەکەکان و دامەزراوە ئیسرائیلییەکان لە ئەڵمانیا هۆشداریدا.

هەروەها دەسەڵاتدارانی ئەوروپاش هۆشدارییان دا سەبارەت بە ئەگەری هێرشکرن بۆ سەر دامەزراوەکانی سەربە ئیسرائیڵ و جولەکەکان.