چین ئامادەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا بەهێز بکات
لەوانەیە هەفتەی داهاتوو شی جینپینگ و جۆبایدن لە سانفرانسیسکۆ کۆببنەوە. پێش کۆبوونەوەکە جێگری سەرۆکی چین ڕایگەیاند کە چین ئامادەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا لە 'هەموو ئاستێکدا' بەهێز بکات.
لەوانەیە هەفتەی داهاتوو شی جینپینگ و جۆبایدن لە سانفرانسیسکۆ کۆببنەوە. پێش کۆبوونەوەکە جێگری سەرۆکی چین ڕایگەیاند کە چین ئامادەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا لە 'هەموو ئاستێکدا' بەهێز بکات.
جێگری سەرۆکی چین هان ژەنگ لە کۆڕبەندی ئابووری نوێی بلومبرگ لە سەنگاپورەوە قسەی کرد و ئاشکرای کرد لە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان بەرپرسانی چین و ئەمریکا نیشان دەدەن کە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا بەرەو باشتر دەڕوات.
هان وتی:" ئامادەین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا لە هەموو ئاستەکاندا بەهێز بکەین و پێکەوە بەسەر کێشە قووڵەکاندا تێپەڕین.
سەرۆکی ئەمریکا جۆبایدن ڕایگەیاند، بەنیازە لە ناوەڕاستی مانگی تەشرینی دووهەم لەگەڵ شی جینپینگ سەرۆکی چین لە چوارچێوەی لوتکەی ئاپەک (هاوکاری ئابووری ئاسیا و دەریای ئارام) لە سانفرانسیسکۆ کۆببێتەوە.
تا ئێستا پێکن دیدارەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام ژێنگ هان دووپاتی کردەوە کە پەیوەندییەکانی نێوان پێکین و واشنتۆن بۆ "داهاتووی مرۆڤایەتی" یەکلاکەرەوەن. هان وتی:" جیهان ئەوەندە گەورەیە کە هەردوو وڵات پێکەوە پێشبکەون."