دانۆستانەكانی ڤیەننا بۆ زیندووكردنەوەی رێككەوتنی ئهتۆمی ناوسراو بە"بەرجام" كە لە مانگی نیسانی ٢٠٢١ەوە دەستی پێكردبوو و لە شوباتی ٢٠٢١دا راگیرابوون، دوای پێنج مانگ لە رۆژی پێنج شەممە، ٤ی ئابی ٢٠٢٢ جارێكی تر دەست پێ دەكاتەوە.
ئەنریكێ مۆرا، جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاندوە؛ بۆ دەستپێكردنەوەی دانۆستانەكان، رەشنووسێك بۆ رێككەوتن لەلایەن جۆزێپ بۆریل، بهرپرسی سیاسهتی دهرهوهی یهكێتی ئهوروپاوه لەم دوایانەدا ئامادەكراوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش رایگەیاندوە؛ عەلی باقریی كەنی، جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی بەرەو پایتەختی نەمسا كەوتووەتە رێ.
باقریی كەنی پێش بەرێكەوتنی بەرەو پایتەختی نەمسا لەتۆیتێكیدا نوسیوویەتی؛ بەرپرسیاریەتی لەئەستۆی ئەوانەیە كە رێككەوتنەكەیان رەتكردەوە و لەخۆ بەدوورگرتن لە میراسی بێ بەختی رابردوو بێ ئەنجام ماون. ئەمریكا دەبێت سۆپاسی ئەو دەرفەتە باشە بكات كە بەدڵفراوانی ئەندامانی بەرجام پێكهاتووە. تۆپەكە لەگۆڕەپانی ئەوانە، تا نیازپاكییان نیشان بدهن و بەرپرسیارانە هەڵسوكەوت بكەن.
هـ . ب