فەد-کورد: ١٤ی کانوونی یەکەم بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوا بەشداری چالاکیی ببین
فەد-کورد لەدژی هێرشە داگیرکەرییەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "لە ١٤ی کانوونی یەکەم بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوا بەشداری چالاکییەکان ببین."
فەد-کورد لەدژی هێرشە داگیرکەرییەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "لە ١٤ی کانوونی یەکەم بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوا بەشداری چالاکییەکان ببین."
فیدراسیۆنی کوردستانیانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی ئاڵمانیا سەبارەت بە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "ئەوەی کە لە سوریا ڕوودەدات و هێرشەکانی سەر شۆڕشی ڕۆژئاوا تووشی هەڵەمان ناکات. لە ساڵی ٢٠١٤-١٥ لە ڕۆژئاوا بەرخۆدانی گەل بە هێزەوە دژ بە داعش بەڕێوە چوو. وەک هەموو کەس کە ئاگادارە لە ڕۆژانی سەرەتادا بێدەنگی نێودەوڵەتی هەبوو، تا گەلەکەمان لە ئەوروپا بوو بە دەنگی شۆڕشی ڕۆژئاوا، هەموو گەلان خاوەنداریان نیشاندا و بەرخۆدان پەرەی سەند. بە دەنگی گەل و بەرخۆدان شۆڕش سەرکەوت."
لە بەیاننامەکەدا هەروەها هاتووە؛ دەوڵەتی تورک دەیەوێت تۆڵەی شکستی داعش لە ساڵانی ٢٠١٤-١٥ لە گەلی ڕۆژئاوا بکاتەوە، بۆیە هێرش دەکاتە سەر شۆڕشی ڕۆژئاوا و دەیەوێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەبووم و ئیرادەی کورد بسڕێتەوە. تەنانەت لە لێدوانەکانیاندا وەهایان دەگوت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە چالاکییەکانی ١٤ی کانوونی یەکەم کراوە کە، "گۆڕەپانەکە دەکەینە لافاوی گەل. ئێمە بە دەنگی بەرز نیشان دەدەین کە گەلەکەمان لە بەرامبەر چەتەکان و دەوڵەتی تورک بەتەنیا ناهێڵین و دەنگی خۆمان دەگەیەنینە هەموو لایەک".
بۆیە سبەی پێویستە هەموو کەسێک بە ڕۆحێکی سەفەربەریەوە بەشداری چالاکییەکان بن بۆ خاوەنداری لە ڕۆژئاوا مەیداندا بن. بۆیە دەبێت خاوەنداری لە بەرخۆدانی بەکەرامەتی گەلەکەمان بکەین."