گەلی میسر سەرۆک کۆماری نوێ هەڵدەبژێن

دەنگدەرانی میسر بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە کاژێر ٠٩:٠٠٠ بە کاتی ئەو وڵاتە دەستیان بە دەنگدان کرد.

هەڵبژاردنەکە سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. چاوەڕوانی هیچ گۆڕانکارییەک لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ناکرێت. پێشبینی دەکرێت لە ئەنجامی دەنگدانی ١٢ی کانوونی یەکەمدا،دیسان عەبدولفەتاح سیسی بۆ شەش ساڵی دیکە هەڵبژێردرێتەوە.

بەڵام ئەوەی کە هێشتا ڕوون نییە ڕێژەی بەشداریی گەلە، کە بە ڕوونی دڵساردیان بەرامبەر بە هەڵبژاردن پێوەدیارە.

سیسی پێشتر بەرپرسی هەواڵگری سەربازی و دواتر وەزیری بەرگری وڵات بووە، لە ساڵی ٢٠١٤ لە ڕێگەی کودەتا بە سەر دەسەڵاتی ئیخوان موسلیمین و سەرۆک کۆمار محەمەد مورسی، دەسەڵاتی وڵاتی گرتەدەست.

ژەنەڕاڵ سیسی لە ساڵی ٢٠١٩ هەمواری دەستووری پەسەند کرد، کە ڕێگەی پێدا بۆ خولی سێیەمی سەرۆک کۆماری خۆی هەڵبژێرێتەوە.