بە دیمەن

جەژنی ژیانەوە لە بەلجیکا پیرۆز کرا

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شارۆچکەی ئارشۆتی ناوچەی لۆڤنی بەلجیکا بە ئاهەنگێکی مەزن، یادی ٤٦ ساڵەی دامەزراندی پەکەکەیان پیرۆزکرد.

لە هۆڵی ئاهەنگەکەدا ئاڵای پەکەکە و وێنەی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کوردستان هەڵواسرابوون و ڕەنگاوڕەنگییان بە ئاهەنگەکە بەخشی.

ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستپێکرد و دواتر هاوسەرۆکی ناڤ-بەلجیکا قسەیکرد و دوای سڵاوکردن لە ئامادەبووان، جەژنی ژیانەوەی لە هەموو گەلانی ئازادیخواز پیرۆز کرد.

هەر لە ئاهەنگەکەدا سیاسەتمەدار سەیدی فرات قسەیرکرد و باسی لە ماناداری جەژنی ژیانەوە کرد.

دوای قسەکان بە بەرزییەوە دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"، "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "بژی سەرۆک ئاپۆییان وتەوە.

لە کۆتاییدا بە پێشکەشکردنی هونەری هونەرمەندان سەید سەرحەد، بەربانگ و سوڵتان بۆتان... بە گێڕانی هەڵپەڕێکی کوردییەوە کۆتایی بە ئاهەنگەکە هات.