جەژنی ژیانەوە لە ڤییەنا پیرۆز کرا

لە چوارچێوەی جەژنی ژیانەوەی ٢٧ی تەشرینی دووەم لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا پیرۆزبایی بەڕێوەچوو.

لە چوارچێوەی پیرۆزباییەکانی یادی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی پەکەکە، کوردستانیان لەگەڵ دۆست و هاوڕێکانیان لە ڤییەنا لەدەوری یەک کۆبوونەوە و پێشوازییان لە هەڵمەتی"ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"یان کرد.

لە پیرۆزباییەکەدا وتارێک بەناوی داکۆکی لە کوردستان پێشکەش کرا و پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک پیلانێک لەدژی گەلی کورد پێناسە کرا. هەروەها باس لەوە کرا کە زیاتر لە ٣٠ مانگە نەتوانراوە زانیاری لە سەر ڕێبەر ئاپۆ وەربگرین، دەوڵەتی تورک هەوڵی کوژاندنەوەی ڕووناکی هیوای جیهان بکوژێنێتەوە. بەڵام هەرگیز ناتوانێت کاری وابکات."

هەروەها ئەندامی دیوانی فەیکۆم خالیس  گمگم سەرنجی دایە سەر هەڵمەتی ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی، "پێویستە هەمووان خاوەندارێتی ئەم هەڵەمەتە بکەن و پشتیوانی خۆیان نیشان بدەن."

هاوسەرۆکی کۆمەڵگەی ئازاد، ئەحمەد زیرەک، وتی:"بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو جیهاندا بڵاودەبێتەوە، ڕەنگە لە ڕووی جەستەییەوە گۆشەگیر بێت، بەڵام لە ڕووی بیر و بۆچوونەکانییەوە لە هەموو شوێنێکدایە. بانگەوازی  لەهەموو لایەک کرد کە بەشداری هەڵمەتەکە بن.

لە پیرۆزباییەکەدا، فەیکۆم هەڵمەتی واژۆکردنی بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەستپێکرد و ئەو واژۆیانەی کۆدەکرێنەوە پێشکەش بە حکومەت دەکرێن.

لە پیرۆزباییەکەدا لە چوارچێوەی چالاکییەکانی 'ڕۆژی کتێبەکانی ئۆجالان'دا  کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد نمایش کران.

لە پیرۆزباییەکەدا کە تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو، هۆزان جۆمەرد، هۆزان ئاریانا، بەرفین ئاکتای، هۆزان ئاخین و گروپی ڕۆژئاوا هونەرەکانیان پێشکەش کرد.

 ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ و وتنەوەی دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.