کاروانێکی کۆچبەران بەرەو ئەمریکا دەڕوات

کاروانێک کە بەلایەنی کەمەوە لە هەزار کۆچبەر پێکدێت، بە تاوانبارکردنی کاربەدەستانی خۆجێیی بەوەی درۆیان بەرامبەریان کردوە، لە ڕۆژی دوشەممەوە لە باشوری مەکسیکەوە بەرەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەن.

کاروانەکە لە ٢٤ی کانوونی یەکەمەوە کە لە باشوری مەکسیک بەڕێکەوتبوون، لە ٢ی کانوونی دووەمەوە بڵاوببونەوە. کۆچبەرەکان زۆرینەیان خەڵکی فەنزوێلان، بەڵێنیان پێدرابوو بیانپەڕێنەوە بۆ مەکسیک.

بە گوێرەی ئازانسی فرانس پرێس، کۆچبەرێک بەناوی رۆسا ڤاسکوێز لە سلڤادۆرەوە ناڕازیبوونی خۆی دەربڕی و باسی لەوەکرد، ئەو کاربەدەستانەی کە دەربارەی کێشەکانی کۆچبەران کاردەن، بەڵێنی خۆیان بەجێ نەهێناوە.

ڤاسکیز وتی: "ئەوان ویستیان گروپی کۆچبەران پرش و بڵاوبکەن، بەڵام هەڵەیانکرد، چونکە ئێمە لێرەین و بەردەوام دەبین لە ڕێکردن".

٢،٤ ملیۆن کۆچبەر لە سنورەکانی باشوری ئەمریکاوە پەڕیونەتەوە و ئەمەش ژمارەیەکی هەرە زۆرە.