ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی: لە غەززە تاوانی شەڕ ئەنجام دەدرێت
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕاپۆرتێکی دەربارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بڵاو کردۆتەوە و دەڵێت لە غەززە تاوانی شەڕ ئەنجام دەدرێت.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕاپۆرتێکی دەربارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بڵاو کردۆتەوە و دەڵێت لە غەززە تاوانی شەڕ ئەنجام دەدرێت.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕاپۆرتێکی ٣٠٠ لاپەڕەیی سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بڵاوکردەوە لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە؛ ئیسرائیل بە زانابوون تاوانی شەڕی ئەنجامداوە. سکرتێری گشتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی سەبارەت بەو ڕاپۆرتە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی کرد.
لە هێرشەکاندا کە لە ٧ ی تشرینی یەکەم لە لایەن حەماسەوە دەستیپێکرد تاوەکو ئێستا، ٤٤ هەزار و ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٠٥ هەزار کەسیش برینداربوون. زۆربەی بیناکانی غەززە ڕووخاون و ناوەندی شارەکەش وێران بووە.