کۆنفڕانسی جیهانی گەنجان لە سێهەم رۆژیدایە

کۆنفڕانسی جیهانی گەنجان کە زیاتر لە ٦٠ رێکخراو و ٣٠٠ چالاکوان تیادا بەشدارن، لە سێهەم رۆژیدا بەردەوامە.

یەکەم کۆنفڕانسی جیهانی گەنجان کە لە لایەن رۆناهی و تۆڕی 'گەنجان مێژوو دەنوسنەوە' بە دروشمی "ئێمە مێژوو دەنوسینەوە- تێکۆشانی ئازادی گەنجان راناگیرێت' بەڕێوەدەچێت. کۆنفڕانسەکە لە سێهەم رۆژیدایە. بەرنامەی پێشنیوەڕۆی کۆنفڕانسەکە بە دروشمەکانی 'چاڤ بێلا' و ' ژن، ژیان، ئازادی' دەستیپێکرد.

لە سێهەم رۆژی کۆنفڕانسەکەدا پانێلی 'ژنانی گەنج مێژوو دەنوسنەوە' سازدەکرێت. پانێلەکە بە شێوەی پرسیار و وەڵام بەردەوام دەبێت و پێشبینی دکرێت تا نیوەڕۆ بەردەوام بێت.

گەنجان پرسی "بۆ داهاتوویەکی ئازاد- پێکهێنانی یەکێتیی گەنجانی جیهان" تاوتوێ دەکەن.

لە کۆتاییدا لەبارەی گفتوگۆکانی سێ رۆژی رابردوو کۆکردنەوەیەکی گشتی دەکرێت و ئەنجامنامە کۆنفڕانسەکە رادەگەیەندرێت.

هـ . ب