کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی ئیسپانیا هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای شەرمەزار کرد
کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی ئیسپانیا هێرشی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیان لەسەر ڕۆژ ئاوا شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند: "ڕۆژئاوا دەپارێزین، کوردستان دەپارێزین."
کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی ئیسپانیا هێرشی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیان لەسەر ڕۆژ ئاوا شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند: "ڕۆژئاوا دەپارێزین، کوردستان دەپارێزین."
کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی ئیسپانیا لەسەر هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاو کردەوە و پەیامی خاوەندارێتی کردنی لە ڕۆژئاوای ڕاگەیاند. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە بەرەوپێش چوونی شەڕەکەدا دەوڵەتی تورکیا پشتگیری هەموو گروپە چەتەکانی کرد لە دژی مۆدێلی دیموکراتیکی کوردانی کرد. کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک لە باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پشتگیری گەلانی عەرەب، کورد، ئەرمەنی و سوریانی دامەزرا. تورکیا بە داوای ڕێگریکردن لەم کارە ڕێگای بۆ هەموو جۆرە شەڕ و ئاڵۆزییەک کردەوە. بەڵام ئەوانەی چوونە ناو شاری ڕەقە و کۆتاییان بە دەسەڵاتداری بەناو ئیسلامی داعش هێنا، شۆڕشگێڕان بوون”.
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا وترا: "لە کاتێکدا حکومەتی بەشار ئەسەد بە هۆی پشتگیری ئێران و حیزبوڵاوە لەسەر پێ ماوە. ئۆپۆزسیۆنی سوریا تەنها لە گروپە ئیسلامییەکاندا سنوردار بووە، ئەو گروپانە بە پشتیوانی تورکیا دەسەڵاتیان لە ئیدلب بەدەستهێنا و هەرێمی عەفرینیان داگیرکرد. بە شێوەیەکی سیستماتیک لە هەموو پێشکەوتنەکانی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی ڕۆژئاوادا ئاستەنگیان کرد. گروپە ئیسلامییەکانی ژێر دەستی تورکیا، کە سوودیان لە لاوازی حکومەتی سوریا وەرگرت، کاتێک بینیان ئیسرائیل گورزی قورس لە هاوڕێبازەکانیان دەدات، بەشێکی زۆری شاری حەلەب دووەم گەورەترین شاری سوریایان کۆنترۆڵکرد. سوپا کشایەوە و ئیسلام پارێزان بەشێکی زۆری شارەکەیان کۆنترۆڵکرد و هێرشیان کردە سەر گەڕەکەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە بە سیستمێکی فرەنەتەوەیی بەڕێوەدەبرێن."
لە ڕاستیدا ئەردۆغان ئامانجی زۆری هەیە یەکێکی: "ڕووخاندنی حکومەتی سوریا، سەپاندنی چارەسەرێکی ئیسلامی لە ڕێگەی گروپە کۆنەپەرستەکانەوە و هەڵوەشانەوەی سیستەم و ئەزموونی ڕۆژئاوایە."
وەک کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکان داوای پشتیوانی لە تێکۆشانی گەلی کورد دەکەین. ڕۆژئاوا دەپارێزین، کوردستان دەپارێزین.
هاوکات بەردەوامیدان بە شەڕ لە هەرێمەکە شەرمەزار دەکەین و دەڵێین ڕێگای دەربازبوون لە ململانێ ناوچەییەکان ئیسلامیزمی سیاسی نییە.
هەروەها پلانەکانی ئەردۆغان بۆ تێکشکاندنی بەرخۆدانی کوردان ڕەتدەکەینەوە."