لە باهاما کەشتی کۆچبەران ژێرئاوکەوت: ١٧ کۆچبەر خنکان

لە باهاما کەشتیەکی کۆچبەران ژێرئاوکەت. لە ئەنجامدا ١٧ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و ٢٥ کۆچبەریش رزگارکران.

بەپێی راگەیەنراوی فیلیپ دەیڤیس سەرۆکوەزیرانی باهاما، کەشتیەکە ٦٠ کۆچبەری لەسەر بووە و ژێرئاوکەوتووە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، ١٧ کۆچبەر خنکاون و ٢٥ی دیکەش رزگارکراون. ١٥ لەو کەسانەی خنکاون ژنن، منداڵێکیشیان لەگەڵداوە و کەسەکەی دیکەش پیاوە کە هەمووشیان خەڵکی هایتین.

باهاما ٨٠ کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی فلۆریدا دوورە، لە ٧٠٠ دوورگە پێک دێت و ٣٩ دوورگەیان کەسی تێدا ناژی.

لە هایتی تاوانی کوشتن لە بەرزترین ئاستدایە و زۆر کەس هەوڵ دەدەن لە رێگەی دەریاوە خۆیان بگەیەننە فلۆریدا.

ف.ق