لە بەرلین ئەو ئاگرەی دوای تەقینەوەیەک کەوتەوە، بەردەوامە

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، بەهۆی تەقینەوەی جبەخانە و پاشماوەکانی جەنگی دووەمی جیهانی، لە گەورەترین دارستانی پایتەخت ئاگر کەوتەوە.

تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە رایانگەیاند کە ئاگرکەوتنەوە لە دارستانی گرونوەلد بەردەوامە و چەندین تەقینەوە روویانداوە.

تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بەهۆی تەقینەوە بەردەوامەکان نەیانتوانیوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن. سەرەتا لە دەوروبەری کۆگای تەقەمەنی، بە درێژایی هەزار  مەتر خەندەق هەڵکەندرا.

مانگی تەمووز لە باشوری هەرێمی براندبورگ ٨٥٠ هێکتار دارستان سووتابوو.

ئەو ئاگرەی لە کۆماری چیک کەوتەوە، تاوەکو دارستانەکانی ئەڵمانیا هات.

لە ئەڵمانیا کەشوهەوایەکی زۆر گەرم هەیە. لە هەموو وڵات زەنگی وشکەساڵی لێدراوە.

ف.ق