بە دیمەن

لە کۆپنهاگن جەژنی دامەزراندی پەکەکە پیرۆز کرا

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک ئاهەنگێکی بەرفراوان یادی ٤٦ ساڵەی دامەزراندی پەکەکەیان پیرۆزکرد.

پیرۆزکردنە بە پیشاندانی سینەڤیزیۆنێک لەسەر ٤٦ساڵەی تێکۆشانی پەکەکە دەستێێکرد و دواتر پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان (یەنەکە) دەربارەی پیرۆزکردنی جەژنی ژیانەوە خوێندراویەوە.

لە ئاهەنگەکەدا ڕەمزی کارتالی هاوسەرۆکی گشتی کۆنگرەی گەل قسەیکرد و دوای پیرۆزکردنی جەژنی ژیانەوە ئاماژەی بەوەدا گەلی کورد لەگەڵ تێکۆشانی پەکەکەدایە و پارادایمەکانی ڕێبەر ئاپۆ بوون بە فریادڕەسی مرۆڤایەتی لە هەموو تاریکییەکان.

لەگەڵ وتنەوەی درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی پەکەکە" و "ژن، ژیان، ئازادی" ئاهەنگەکە جۆشی زیاتری وەردەگرت.

ئاهەنگەکە بە پێشکەشکردنی هونەریی هونەرمەندان پنار ئایدنلار، سینان ئایاز، شەریف عومەری و مزگین بە جۆشوخۆرشەوە کۆتایهات.