لە سیستان و بەلوچستان پۆلیسێکی ئێران کورژا

لە پارێزگای سیستان وبەلوچستان لە باشوری ئێران، لە ئەنجامی هێرشکردنە سەر بنکەیەکی پۆلیسدا پۆلیسێک کوژرا.

هێرشەکە ڕۆژی چوارشەمە ئەنجامدرا و گرووپی جەیش ئەلعەدل بەلوچ، لەسەر کەناڵی تیلگرامی خۆی بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆگرت.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنەکانی ئەو وڵاتە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشکراوەتە سەر بنکەی پۆلیسی ڕاسک و شەڕ لە نێوان پۆلیس و گروپێکی چەکداردا ڕویداو و لە ئەنجامدا پۆلیسێک کوژرا.

لە ١٥ کانوونی یەکەمەوە لە ڕسک بەلانیکەمەوە ١١ پۆلیس کوژراوە. جەیش ئەلعەدل بەلوچ، بەرپرسیارێتی ئەم هێرشانەی گرتووە ئەستۆی خۆی.