لە تۆرنتۆ-ی کەنەدا بەشداری ٦ هەزار کەس ١٥ی تەباخ پیرۆز کرا

لە شاری تۆرنتۆ-ی کەنەدا بەشداری ٦ هەزار کەس ١٥ی تەباخ/ ئاب ساڵیادی دەستپێکردنی شۆڕی چەکداری پیرۆز کرا.

لە شاری تۆرنتۆ-ی کەنەدا،  ١٥ی تەباخ/ ئاب ساڵیادی دەستپێکردنی شۆڕی چەکداری کە کوردانبە ڕۆژی ژیانەوەی کورد بەناوی دەکەن، بە ئاهەنگێک پیرۆز کرا.
لە ئاهەنگەدا کە لە ساتەکانی نیوەڕۆوە تا درەنگانی شەوی خایاند، نزیکەی ٦ هەزار لە کوردانی هەر چواربەشی کوردستان و ژمارەیە میوانی کەنەدایی ئامادەبوون.
هاوکات لە ئاهەنگەدا چەندین هونەرمەندی ناسراوی کورد بە گۆرانی و موزیک بهشدار بوون و جۆش وخرۆشیان بەخشیە بەشدارن و کۆڕی هەڵپەڕکێ و ڕەشبەڵەکی کوردەواریان گەرم کرد.
لەو بارەوە کەژاڵ حەمەڕەشید، چالکوان و یەک لە ڕێکخەرانی ئاهەنگەکە ڕایگەیاند:

دوێنێ بەبەشداری نزیک بە ٦هەزار کەس و ئامادەبوونی ئەندام پەرلەمانی هەدەپە (#هۆشیار ئاکسۆی،) کە لە شاری ئامەد-وە هاتبوو، بەسەرکەوتوویی ڤیستڤاڵی کەلتوری کوردی و یادی دەستپێکردنی خەباتی چەکداری کورد لە دژی زوڵم و ستەمی فاشیزمی دەوڵەتی تورکیا بەڕێوە چوو. کەژاڵ ڕایگەیانوە: سپا بۆ هەموو ئەوانەی هاوکارمان بوون هەر لە شارەوانی تۆرۆنتۆە هەتا یەک بەیەکی ئەندامانی سەنتەری کۆمیونتی کوردی شاری تۆرنتۆ و ئەو گەنجانەی تازە ڕوویان کردووەتە کەنەدا.
کەژاڵ وتیشی:: ئەم گردبوونەوەو جۆشوخرۆشانە وەڵامە بەهێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر ڕۆژاڤا کە فەرماندە بەرجەستەکان ئەکاتە ئامانج، پەیامی ئەوە ئەدەن بە تورکیا کە خەبات و شۆڕشی ئازادیخوازی كورد بەو هێرشە ترسنۆکانەی درۆنەبێفڕۆکەوانەکانتان کۆتایی نایەت و لەبەین ناچێت.

هـ.هـ