لە تۆرۆنتۆی کەنەدا، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا

تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک کە بە بۆردومانی ناوچە مەدەنییەکان و دامەزراوەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامی دەدات، لە تۆرۆنتۆی کەنەدا شەرمەزار کرا.

تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی مەدەنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا بە شێوەیەکی جەماوەری شەرمەزار کرا.

جەماوەر لە شەقامی کوین، ناوەندی شاری تۆرۆنتۆ کۆبوونەوە و بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "بژی بەرخۆدانی زیندانیان"، "ژنان، ژیان، ئازادی"، "تیرۆریست ئەردۆغان"، "ئازادی بۆ ڕۆژئاوا"، "ئازادی بۆ ئۆجالان"بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە و خۆپیشاندەران بەرەو گۆڕەپانی دونداس ڕێپێوانەکەیان بەردەوام کرد.

لە چالاکییەکەدا بڵاڤۆک بە زمانی ئینگلیزی بڵاو کرایەوە.

وتارەکان بە زمانی کوردی و ئینگلیزی پێشکەش کران، و لە وتارەکاندا باس لە هەوڵەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرا، کە بە هێرشکردنە سەر گەلی مەدەنی، شوێنە مەدەنییەکان، ناوەندە کشتوکاڵییەکانی گەل و کۆگاکانی دانەوێڵە، تاوانی شەڕ ئەنجامدەدات و دەیهەوێ شکستەکانی لە بەرەکانی شەڕ لە ڕای گشتی بشارێتەوە.