لە ئەسیوپیا بە هۆی لافاوەوە لانیکەم ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ناوچەی سۆمالی لە رۆژهەڵاتی ئەسیوپیا بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لافاو دروستبوو. لە ئەنجامدا لانیکەم ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢ هەزار خێزانیش ناچاربوون ماڵ و حاڵەکانیان جێبهێڵن.
لە ناوچەی سۆمالی لە رۆژهەڵاتی ئەسیوپیا بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لافاو دروستبوو. لە ئەنجامدا لانیکەم ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢ هەزار خێزانیش ناچاربوون ماڵ و حاڵەکانیان جێبهێڵن.
لە راگەیەندراوەکەی ئۆفیسی راگەیاندنی دەوڵەتی لە هەرێمی سۆمال، ئاماژە بەوەکراوە کە زیانی زۆر بەر پرد و رێگاوبانەکان کەوتووە و بەهۆیەوە گەیشتن بەو ناوچانەی کەوتوونەتە ژێر لافاو دژوار بووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بەهۆی لافاوەکەوە زیاتر لە ٢٠ کەس گیانیان لە دەستداوە، ١٢ هەزار خێزان ناچار بوون ماڵ و حاڵیان جێبهێڵن". ئەوەش خراوەتەڕوو کە بەهۆی بەردەوامی بارانبارینەوە مەترسی دووبارە هەڵسانەوەی لافاو لەو ناوچەیە لەئارادایە.
هـ . ب