لە ئیتالیا کەشتی کۆچبەران ژێرئاوبوو: ٦٤ کەس گیانیان لەدەستدا

لە نزیک شاری کرۆتۆنەی ئیتاڵیا رۆژی یەکشەممە کەشتیەک ژێرئاوبوو، تاوەکو ئێستا تەرمی ٦٤ کەس دۆزراونەتەوە.

کەشتیەک لە نزیک شاری کرۆتۆنە خۆی کێشابوو بە تاشە بەردەکان. بەگوێرەی ئاماری تیمە فریاگوزاریەکان ٦٤ کەس گیانیان لەدەستداوە. باسی ئەوە دەکرێت کە ئامارەکە زیاترە.

بەگوێرەی دەزگای ئاسایشی سنورەکانی ئەوروپا کەشتیەکە لە ئیزمیرەوە بەڕێکەوتووە و ٢٠٠ کەس لەنێویدابوون. بەرپرسانی ئاسایشی کەناراوەکانی ئیتاڵیا دەڵێن ١٥٠ کەس لەنێو کەشتیەکەدا بوون.

راگەیەندرا کە ٧٩ کەسی سوماڵی، ئەفغانی، پاکستانی و خەڵکی سوریا رزگارکراون. هەروەها سێ قاچاخچیش دەستگیرکراون.

بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی ئیتالێا، لە سەری ساڵەوە و تاوەکو ئێستا ١٤ هەزار کەس خۆیان گەیاندووەتە ئیتاڵیا.

ف.ق