لەبەردەم پەرلەمانی سکۆتلەندا هێرشەکانی سەر کورد شەرمەزارکران
کوردستانیان و دۆستانیان لە بەردەم پەرلەمانی سکۆتلەندا کۆبوونەوە ئۆپراسیۆنەکانی پۆلیسی بەریتانیا وهێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوایان شەرمەزار کرد.
کوردستانیان و دۆستانیان لە بەردەم پەرلەمانی سکۆتلەندا کۆبوونەوە ئۆپراسیۆنەکانی پۆلیسی بەریتانیا وهێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوایان شەرمەزار کرد.
لە ٢٧ی تشرینی دووەمدا پۆلیسی بەریتانیا لە دژی کوردان ئۆپراسیۆنی دەستپێکرد و هاوکات دەوڵەتی تورک و چەتەکانیشی هێرشێکی قڕکردنیان لە دژی رۆژئاوا ئەنجامدا. بۆ ئەو مەبەستە کوردستانیان و دۆستانیان لە شاری ئێدینبورگ لەبەردەم پەرلەمانی سکۆتلەندا گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان سازکرد.
لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی 'ژن، ژیان، ئازادی' و 'بژی رۆژئاوا' وترانەوە و وێنە و پۆستەکانی رێبەر ئاپۆ و ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە بەرزکرانەوە.
لە گردبوونەوەکەدا هاووڵاتیەک بە ناوی شۆڕش کوردی باسی لە هێرشی پۆلیسی بەریتانیا بۆ سەر ناوەندی کۆمەڵەی کوردی لە لەندەن کرد وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو هەڵکوتانە سەرە رایگەیاند، کە ئەوە هێرشێکە بۆ سەر گەلی کورد. هەروەها لەبارەی دۆخی سوریاشەوە رایگەیاند، تێکۆشانی ئازادیی کوردان بۆ هەموو گەلان بووەتە هێمایەک.ئەمڕۆ جارێکی دیکە بە دەستی دەوڵەتی تورک داعش و چەتەکانی هاوشێوەی ئاراستەی رۆژئاوای کوردستان کراون. ئەم گەلە لە پێناو شکۆی مرۆڤایەتیدا ١١ هەزار شەهیدیان بەخشی. دەستە چەپەڵەکانتان لەسەر ئەم گەلە هەڵبگرن".
تۆڕی پشتیوانی کوردستان: گەل بەردەوام دەبێت لە تێکۆشان
لە گردبوونەوەکەدا تۆڕی پشتیوانی کوردستان لە سکۆتلەندا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا گوشارەکانی دەوڵەتی بەریتانیا لەسەر کوردان شەرمەزار کرد و داوای کرد دەستبەجێ چالاکوانانی کورد ئازاد بکرێن و کۆتایی بە گوشارەکانی سەر کۆمەڵە و بزوتنەوە سیاسییەکان بهێندڕێت.
ئاماژە بەوەشکرا، کە ئەنجامدانی هێرشەکانی پۆلیسی بەریتانیا بۆ سەر کۆمەڵەی کوردی لە لەندەن لە ٢٧ی تشرینی دووەم کە ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەکەکەیە بە رێکەوت نییە و لەو چوارچێوەدا داواکرا بە پێی بڕیاری دادگای بەلجیکا لە ساڵی ٢٠١١ پێویستە پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێندرێت، چوونکە لایەنێکی شەڕیی ناوخۆییە.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا جەخت کرایەوە کە لە دژی هێرش و گوشارەکان بەرخودان و تێکۆشانی گەل بەردەوام دەبێت.
گردبوونەوەکە بە چەپڵەلێدان و وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.