لە ٢٧ی کانوونی یەکەمدا پۆلیسی بریتانیا ئۆپەراسیۆنی "تاوانبارکردن"ی دژی کوردان دەستپێکرد. لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکەدا ٧چالاکی کورد دەستبەسەر کران. ماوەی ڕاگرتنەکەیان تەواو بوو. بەڵام پۆلیس داوای لە دادگا کرد ماوەکە تا ٩ی کانوونی یەکەم درێژ بکرێتەوە. داواکارییەکە قەبووڵکرا.
تۆمەتباران مافی بێدەنگی خۆیان بەکاردەهێنن، سەرەڕای ئەمەش ئامادە نیین بچنە بەردەم دادگا و لە بنکەی پۆلیس ڕاگیراون. زانراوە کە مانگرتن لە خواردنی چالاکانی کوردیش بەردەوامە. پۆلیسی بەریتانیا بە تەواوی لە ماڵی چالاکە دەستبەسەرکراوەکانی کورددا کشایەوە.
پۆلیسی بریتانیا لە کاتی هێڕشەکەی بۆ سەر بارەگای KCC تا ئێستاش ئەو شەقامەی گەمارۆداوە. مانگرتن لە خواردن کە لەبەردەم بەربەستەکانی پۆلیس دانراوە بەردەوامی هەیە. بەتایبەت بێریتان سلێمانی و دەڤریم سارا بەردەوامن لە چالاکی مانگرتنی نادیار. کەسانی دیکەش ماوەی ٣ ڕۆژە بەردەوامن لە مانگرتنەکانیان. ڕۆژانە بە سەدان کوردستانی و دۆستانیان سەردانی خێمەی مانگرتنی چالاکوانان دەکەن.
لە بەردەم خەیمەکاندا دروشم و چالاکیی ناڕەزایەتی بەڕێوەدەچێت.
بایدەمیر: لە ڕۆژئاوا مەترسی کۆمەڵکوژی لە ئارادایە
عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری کورد سەردانی خەیمەی مانگرتوانی کرد و وتی: "ئەوان شانازی بە هەڵوێستی بەرزی گەلەوە دەکەن و ئەوانەی داوای ئەنجامدانی ئەم هێرشەیان کردووە دەیانەوێت تێکۆشانی ڕەوای کورد بە تاوان پێناسە بکەن. گەلی کورد لە ڕۆژئاوا لەژێر هەڕەشەی کۆمەڵکوژیی دایە و وتی: "ئێمە گەلێکی تاوانبار نین. بەڵکوو تەنها داوای ئازادی و ئاشتی دەکەین. بۆیە هەتا ئازاد نەبین لە دۆزی ڕەوای خۆمان دەست هەڵناگرین. دەبێت توڕەیی خۆمان پیشانی داگیرکەران بدەین."
گەنجان لە دژی داگیرکاری بانگەوازی تێکۆشانیان کرد
هەروەها ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە بەردەم خێمەی مانگرتنی چالاکواناندا. دروشمیان وتەوە و داگیرکاری و دەستبەسەرکردنی چالاکوانانیان شەرمەزارکرد. گەنجانی شۆڕشگێڕ ڕایگەیاند، دەوڵەتی فاشیستی تورک و چەتە دڕندەکانی لە ڕۆژائاوا دەیانەوێت گەلی کورد کۆمەڵکوژ بکەن و دەستکەوتەکانی هەڵوەشێننەوە، بۆیە هێرشێکی داگیرکەری نوێیان دەستپێکردووە و داوایان لە هەموو گەل کرد لە دژی هێرشەکان بەشداری تێکۆشانی یەکگرتوو بن.
ڕاگەیەندرا پەرلەمانتارانی پارتی کرێکاران، کاتە ئوسامەر، بامبۆس چارالامبۆس، سەرۆکی شارەوانی ئەنفیڵد ئەرگین ئەربیل، پەرای ئەحمەد لە شارەوانی هارینگەی، ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پەیوەست بە داگیرکاریی لە سەر گەلی کورد، لەگەڵ مودیریەتی پۆلیسی هارینگی و ئەنفیڵد و ئەفسەرانی باڵای پۆلیس کۆبوونەوە. بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا نیگەرانییەکانی سەبارەت بە داگیرکردنی KCC ڕاگەیەندراوە و داوا کراوە پۆلیس دەستبەجێ بارەگاکە چۆڵ بکات. بەڵام پۆلیس وڵامێکی ڕوونی نەداوە.
نامەی بانگەوازی بۆ هەموو لایەنە سیاسییەکان نێردرا
جگە لە چالاکی مانگرتن لە بەردەم بارەگای KCC، مەجلیسی گەلی کورد خەباتی دیپلۆماسی سەبارەت بە ڕاپۆرتی تایبەت بە هێرشە تاوانبارکردنەکانی سەر ناوەندی کۆمەڵەی کورد و ئەو زیانانەی لە ئەنجامی هێرشەکاندا کەوتووتەوە، بەڕێوە دەبات. ڕاپۆرتەکان بۆ پەرلەمانتاران و ناوەندە گشتییەکانی پارتی کرێکاران، پارتی موحافزەکاران، پارتی لیبراڵ دیموکرات و پارتی نەتەوەیی سکۆتلەندا نێردراوە و داوای ڕەشنووسێک لە پەرلەمان کراوە.
هەروەها لە نامەکاندا ڕاگەیەندراوە کە کۆمەڵگەی کورد، بەهۆی زوڵمی دەوڵەتەوە تورکیای بەجێهێشتووە و پەنای بۆ ئەوروپا هێناوە، بەڵام هەوڵدەدرێت کۆمەڵگەی کوردی بە تاوانبار بناسێنرێت. هەروەها لە نامەکاندا داوا کراوە کە بەدواداچوون بکرێت کە ئایا ئەو هەڵمەتانە لە ژێر گوشاری دەوڵەتی تورکدا ئەنجام دراون یان نا و داوای ئازادی هەموو دەستبەسەرکراون کراوە و ڕێگە بە کردنەوەی ناوەندی کۆمەڵگەی کورد بدرێتەوە.
کاتە ئوسامەر، پەرلەمانتاری ئەنفیڵد کە ئیمەیڵی زۆری ناردووە، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە هاوبەشی نیگەرانییەکانی سەبارەت بە کۆمەڵگەی کوردین و پشتیوانی خۆی ڕاگەیاند.
ئوسامەر ڕایگەیاند؛ داخستنی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی مرۆڤ نیگەران دەکات و ڕایگەیاند: "کۆمەڵگەی کورد بە تایبەت لە باکووری لەندەن بەشدارییەکی زۆر گرنگی لە بریتانیا کردووە و پێویستە ڕێزی لێ بگیرێت."
چالاکییەکانی بەردەم بارەگای KCC بەشێوەیەکی جەماوەری بەردەوامە.