مانگرتنی گشتی لە ئارژانتین: کاردانەوەکان دژی بەرنامەی سەرووی لیبڕاڵی سەرۆکی نوێ لە زیادبووندایە ناوە

ناوەندی سەرەکی سەندیکای ئەرژەنتین لەدژی بڕیار و پێشنیارەکانی خاڤیێر میلی سەرۆکی نوێی وڵاتەکە داوای خۆپیشاندان لەبەردەم پەرلەمانی کرد. مانگرتنەکان لە سەرانسەری ئەرژەنتین لە دژی بەرنامەی چاکسازیی سەرووی لیبڕاڵی میلی لە گەشەسەندندایە.

لە ٤٠ ـەمین ساڵی دیموکراسی ئەرژەنتیندا، یەکەمجارە سەرۆکێک دوای مانگ و نیوێک لە هاتنە سەر دەسەڵات، ڕووبەڕووی مانگرتنی گشتی ببێتەوە. سکرتێری گشتی ناوەندی سەرەکی سەندیکاکانی ئەو وڵاتە (سی جی تی) هەکتۆر دایر بۆ شەرمەزارکردنی یەکەم فەرمان و پێشنیارەکانی دەسەڵاتی سەرووی لیبڕاڵی خاڤیێر میلی داوای مانگرتنی گشتی کرد.

هەکتۆر دایر ڕایگەیاند، لە ٢٤ی کانوونی دەوومدا ئەو پرۆژە یاسایانەی "دژی هەموو کۆمەڵگا" و "هەموو دەسەڵاتە گشتییەکان" کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت بۆ سەرۆکی نوێ دەبن، لە پەرلەمان تاوتوێ دەکرێن، هەروەها ئەوان لەهەمان ڕۆژدا لەبەردەم پەرلەمان خۆپێشاندان بەڕێوەدەبەن.

هەکتۆر دایر، بە تایبەتی سەرنجی بۆ "فەرمانی ناچاری و بەپەلە" ڕاکێشا کە ڕێگە بۆ دەستکاریکردنی هەمەلایەنە لە ئابووریدا دەکاتەوە و لە ٢٠ی کانوونی یەکەمەوە لەلایەن حکومەتەوە ڕاگەیەندرا، کە بە "نایاسایی و دەرەوەی دەستوور" پێناسە دەکرێت.

هەکتۆر دایر وتی:"ئەم بڕیارانە هێرشە بۆ سەر مافی کەسیی کرێکاران، مافە گشتیەکان، سیستەمێکی چاودێری تەندروستی گشتی و کێشیەکی زۆر لە وڵاتەکەمان دروست دەکەن و وتی، لە هەفتەیەکدا ئەرژەنتین دەگۆڕێت و ئێمە دەباتەوە بۆ ئارژانتینی سەردەمی کۆن".

میلی بە وەسفکردنی خۆی بە "سەرمایەداری ئەنارکۆ"ی سەروو لیبراڵ، پڕۆژە یاسایەکی ئابووری بڵاوکردەوە کە نزیکەی ٣٠٠ یاسای تێدایە. ئەو فەرمانە لەڕووی تەکنیکییەوە لە ڕۆژی هەینیەوە کاری پێدەکرێت بەڵام بەپێی ڕەزامەندی پەرلەمان دەبێت.

خاڤیێر میلی سەرۆکی نوێی، بەردەوامی بە هەنگاوەکانی"لیبراڵ" دا، پڕۆژە یاساکە و گۆڕانکارییە بەرفراوانەکانی لەسەر بەرنامەی گشتی و تایبەت پێشکەش بە ئەنجومەن کرد، کە لە رێکارەکانی باجەوە تا یاسای هەڵبژاردن، خانەنشینی، کاتی کارکردنی کارمەندان و سزا لە خۆ دەگرێت.

ئەم پاکێجە گشتگیرەی چاکسازییە کە بە "یاسای ئۆمنیبوس" ناودەبرێت، لەلایەن پەرلەمانەوە تاوتوێی دەکرێت. بەڵام گفتوگۆ و تاوتوێکردنی بڕگەکانی ئەو پڕۆژەیە، ڕەنگە چەند مانگێک یان چەن ساڵێک بخایەنێت.

ناڕەزایەتی و داواکارییەکان

لە ماوەی هەفتەیەکدا سێ خۆپیشاندان لە بوینس ئایرێس ئەنجامدرا. زۆر داواکاریی یاسایی لە دژی بڕیاری بەپەلەی ٢٠ی کانوونی یەکەم تۆمارکراوە.

ئەو ڕێوشوێن و یاسایانە کە لە ڕۆژانی سەرەتای دەسەڵاتداری میلی ڕاگەیەندراوە، هێشتا کاری پێدەکرێت و کاریگەری جددی لەسەر توانای کڕینی گەلی ئەرژەنتین کردووە. بە تایبەتی دابەزینی بەهای دراوی وڵات وایکردووە بەهای پێسۆ بۆ خوار لەسەدا ٥٠ دابەزێت و هەروەها لەبواری وزە و بەرزبوونەوەی نرخەکان کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانەی گەلی ئەرژەنتین کردووە.

دەوترێت ئامانجی حکومەت بە شێوەیەکی جددیی کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجە و دابەزاندنی رێژەی هەڵاوسانی ساڵانەیە کە لەئێستادا دەگاتە لەسەدا ١٦٠.