پوتین: ئاشتی یان بە دانوستانە یان بە هێز!

ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا دوای ئەوەی کە نییەتی مانەوەی خۆی لە کرێملین تا ساڵی ٢٠٣٠ ئاشکرا کرد، دوای هەفتەیەک لە کۆبوونەوەی ساڵانەی مۆسکۆ، بەشداری کرد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنەمەوانی کە بە پرسیار و وەڵام بەڕێوەدەچوو.

دوای ساڵێک و نۆ مانگ لە شەڕ، پوتین جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجەکانی لە ئۆکرانیا گۆڕانکارییان بەسەردا نەهاتووە.

پوتین پێداگرە لەسەر ئەوەی کە چارەسەری "لە ڕێگەی دانوستان یان لە ڕێگەی هێزەوە دەبێت" و وتی: "کاتێک کە گەیشتین بە ئامانجەکەمان ئاشتی بەدی دێت".

پوتین بانگەشەی ئەوەی کرد کە ٦١٧ هەزار سەربازی سوپای ڕووسیا لە ئۆکرانیان و ٢٤٤ هەزاریان لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢ گوازراونەتەوە و لە ناوچەی هیزە تایبەتەکان جێگیرکراون.

پوتین لە سەرەتای هێرشەکەی ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ەوە زیانەکانی سوپای ڕووسیای ئاشکرا نەکردووە.

ئەمریکا مەزەندە دەکات کە ٣١٥ هەزار سەربازی ڕووسیا یان بریندارن یان کوژراون.

پوتین دەستنیشانی کرد کە هیچ پالانێکی نوێ دانەنراوا بۆ گواستنەوەی سەربازەکانیان لە ئۆکرانیا.