پیرۆزکردنی جەژنی ژیانەوە لە ئەوروپا
لە شارەکانی ئەوروپا ٤٦هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندی پەکەکە بە جۆشوخرۆشەوە پیرۆز دەکرێت. لە بۆن، لایپزیگ، گرۆسێتۆ و بۆردو ئاهەنگی پیرۆزکردنی جەژنی ژیانەوە سازدرا.
لە شارەکانی ئەوروپا ٤٦هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندی پەکەکە بە جۆشوخرۆشەوە پیرۆز دەکرێت. لە بۆن، لایپزیگ، گرۆسێتۆ و بۆردو ئاهەنگی پیرۆزکردنی جەژنی ژیانەوە سازدرا.
بۆن
ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستیپێکرد و دواتر هاوسەرۆکی هەجەدەکە-ئە زوبەیدە زومروت قسەیکرد و دامەزراندی پەکەکەی لە ڕێبەر ئاپۆ و گەریلاکانی کوردستان پیرۆز کرد.
دواتر لە ئاهەنگەکەدا هونەرمەندان ژیان عەلی، ژیان ئارژین، باران ماردین بە پێشکەشكردنی هونەرەکانیان جۆشییان دا بە ئاهەنگەکە.
لایپزیگ
لە شاری لایپزیگی ئەڵمانیا کوردستانیان و دۆستەکانیان ٤٦هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندی پەکەکەیان پیرۆز کرد.
ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستیپێکرد و دواتر هاوسەرۆکی کۆن-مەد، کەریم گۆک جەژنی ژیانەوەی لە هەمووان پیرۆز کرد.
هەر لە ئاهەنگەکەدا هاوسەرۆکی فەد-کورد مەندەرەس جانبەگ قسەیکرد و باسی لەوەکرد تێکۆشانی ٤٦ ساڵەی پەکەکە گەلی کوردی گەیاندە ئەم ئاستە مێژوویە و ساڵوەگەڕی دامەزراندی پەکەکەی لە هەمووان پیرۆز کرد.
گرۆسێتۆ
لە شاری گرۆسێتۆی ئیتالیا بە جۆشوخرۆشەوە کوردستانیان و دۆستەکانیان ٤٦هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندی پەکەکەیان پیرۆزکرد.
ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستیپێکرد و دواتر هۆزان کاوە بە چەند گۆرانییەک جۆشی دا بە ئاهەنگەکە.
هەر لە پیرۆزبایەکە سینەڤیزیۆنێک لەسەر ٤٦ساڵەی تێکۆشانی پەکەکە پیشاندرا.
بۆردۆ
لە شاری بۆردۆی فەرەنسا کوردستانیان و دۆستەکانیان جەژنی ژیانەوەیان پیرۆز کرد.
ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستپێکرد و دواتر سیاسەتمەدا دەمیر چەلیک قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا پەکەکە بووە بە هیوای ڕزگاری مرۆڤایەتی.
لە ئاهەنگەکەدا چەندان هونەرمەند بە پێشکەشکردنی گۆرانییەکانیان جۆشییان دا بە ئاهەنگەکە.
ئاهەنگەکە بە گێڕانی هەڵپەڕکێ کوردی کۆتاییهات.