شەهیدانی پاریس لە شتوتگارت یاد کرانەوە: لەبیری ناکەین و لێیان خۆش نابین

٦ شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ و ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە پاریس شەهید کران، لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە شاری شتوتگارت یادیان کرایەوە.

نزیکەی ١٥٠ کەس بەشداریی مەراسیمی بەبیر هێنانەوەی یادی شەهیدانی پاریس بوون لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا کرد. یادەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان دەستی پێکرد، نوێنەری یەکیەتیی ژنانی کوردی ئەڵمانیا (یەژەکە-ئە) و نوێنەری کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان وتاریان پێشکەش کرد.

نوێنەری یەژەکە-ئە، لە هەڵسەنگاندنی لە سەر کۆمەڵکوژییەکانی پاریس ئەمانەی خوارەوەی هێنایە زمان: "شەهیدانمان ساکینە جانسز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلەمز، ئەڤین گۆیی، میر پەروەر و عەبدوڵڕەحمان کزڵ، بە ڕێزەوە بەبیر دێنینەوە و دەڵێین بکوژەکانیان دەناسین". دەوڵەتی فەڕەنساش ئەو کەسەکان باش دەناسی. هەموویان خاوەن ناسنامەی خۆیانن. ئامانج تەنیا شەهیدکردنی کەسایەتییە پێشەنگەکانە و پارچەکردنی کۆمەڵگا و بێ پێشەنگ هێشتنەوەیان بوو. ئێمە وەک گەلێک باش ئاگاداری ئەو جۆرە کۆمەڵکوژیانەین. ئێمە بکوژەکان دەناسین. قەد لێیان خۆش نابین. شەهیدەکانمان هەمیشە ڕووناکی دڵ، هزر و پێشەنگی تێکۆشانی ئازادیمانن".

لە بەشی کۆتایی مەراسیمەکە کە، کاتژمێر ١٦.٠٠ دەستی پێکرد، کورتە فیلمێک لە سەر شەهیدانی پاریس پێشکەش کرا.

هۆزان جومەرد، بە بەرهەمە شۆڕشگێڕییەکانی، ڕەنگێکی تری بە مەراسیمەکە بەخشی.

لە یادەکەدا بە بەردەوامی دروشمی "شەهیدان نامرن" و "ژن، ژیان، ئازادی"وترانەوە.

لە مەراسیمی یادکردنەوەکە زیاتر ژنان و گەنجان بەشدار بوون، هەتا کاتژمێر ١٩:٠٠ بەردەوام بوو.