بە دیمەن

شەهیدانی تشرین لە ڤیێنا یاد کرانەوە

کوردستانیانی ڤیێنا یادی ئەو هاوڵاتییانەیان کردوە کە لە بەرخۆدانەکانی تشریندا شەهید بوون.

کوردستنیان لە ڤیێنای پایتەختی نەمسا بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی تشرین کە لایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهیدا کران، کۆبوونەوە.

چالاکی یادکردنەوەکە بە خولەکێک رێزگرتن دەستی پێکرد. کەسوکاری بەشێک لە شەهیدانی تشرین بەشدار بوون.

لە یادکردنەوەکەدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا و ئەم پەیامانە درا: "شەهیدانمان لە تشرین بەرخۆدانێکی مەزنیان ئەنجام دا و شەهید بوون. تێکۆشانی ئەوان سیمبولمانە بۆ ئازادی و دادپەروەری. گەلی کورد بە کۆمەڵکوژی ڕاناوەستێنرێت. ڕۆحی شەهیدانی بەنداوی تشرین هەمیشە ڕێگەمان ڕووناک دەکات".

لە دوای قسەکان سینەفیزیۆنێک لەسەر باوکی تەیار کە لە تشرین شەهید بوو، نیشاندرا.